ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزەکانیئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان، ڕۆژی دووشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکیگوندی سینگانی شاری شنۆ، بە ناوی سەردار ئالانی، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
سەردار ئالانی، بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵی هەیە و، لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوپای ئێران، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانیدژبەری حکوومەت دەستگیر کراوە.
ئەم هاووڵاتییە پاش دەستگیرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیشی تا ئێستا نادیارە.