KDC

یەکەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

لە شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، یەكەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا و چەند هاووڵاتییەک کوژران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، هاووڵاتیانی شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دژی تاڵیبان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، تێیدا خۆپیشاندەران ئاڵای حكوومەتی رووخاوی ئەفغانستانیان بەرزكردووتەوە و، ئاڵای تاڵیبانیان لابردووە، كە ئێستا لەو وڵاتە هەڵكراوە.

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، چەكدارەكانی تاڵیبان، بە هێز بەرەنگاری ئەو خۆپیشاندەران بوونەتەوە و لە ئەنجامی دەستڕێژی چەكدارەكاندا، 3 هاووڵاتیی  ئەفغانی كوژراون

___

ئەمەریکا : داوای کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکات

nusar1

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

nusar1

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کۆنفرانسی کولتور و ئاینەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW