KDC

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ماوەیەکی کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە و دەخرێنە ژێر دەستەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، رایگەیاندووە، هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، کە هه‌موو چه‌که‌ قورسه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له ‌ژێر دەستی ئەو دوو هێزه‌دایە و 15 هەزار پێشمەرگەیان هەیە، چوونه‌ته‌ ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

شێخ جەعفەر لە بارەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گوتوویشییەتی، ئومێدێکی زۆر هه‌یه‌ له‌ سه‌قفێکی زه‌مه‌نیی زۆر کورتدا، هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ یه‌کبگرنه‌وه‌ و بچنه ‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە بوونی رێگرییەک لە یەکخستنەوەی هێزەکان کردووە، کە جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له ‌به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌ماوه‌ و، ئومێدێکی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ماوه‌یه‌کی کورتدا سوپایه‌کی یه‌کگرتووی پێشمه‌رگه‌ی پڕ مه‌شق و پڕ چه‌ک بۆ پارێزگاری له‌ ده‌ستکه‌وتەکان و، ڕووبه‌ڕووبوونەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌وه،‌ یان ‌ناوه‌وه‌، درووست بکرێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆبانێ کۆبوونەوە 

KDC

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری چلەی ماتەمینی عەلی قازیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW