KDC

گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت

گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت

گەشتوگوزاری هەولێر، هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت و، دەڵێ، هەر کەسێک ئارەزوومەندە لە رۆژی یەکشەممە 22-8-2021، بە مەبەستی ناونووسین سەردانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاگاداری گشت دەرچوانی گەشتوگوزار لە زانکۆ، پەیمانگا، ئامادەیی گەشتیاری و بەشەکانی دیکەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە، بە ئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار لە بنکە گەشتیارییەکانی شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی دامەزراندنی30% کارمەندانی خۆماڵی، لە بنکە گەشتیارییەکان، هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان، ئەوەش بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار، هەروەها دامەزراندنیان دوای تەواوکردنی خولەکە و پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە گەشتوگوزاری هەولێر.

گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ئەوەش چەند مەرجێکی داناوە، کە بریتین لەوەی دەبێت کەسەکە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، تەمەنی لە نێوان 18تا35 ساڵ بێت، دەرچووی ناوەندی بە سەرەوە بێت، دەبێت بەڵێن بدات دوای تەواوکردنی خولەکە ئامادەی کارکردنی هەبێت لە بنکە گەشتیارییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خوازیارن، دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە 22ی8 سەردانیان بکەن بۆ ناو تۆمارکردن لە گەڕەکی32ی پارک، پشت مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی لە هەولێر

___

لە فینلاند هەڵبژاردنی هەرێمەکان بەڕێوەدەچێت و دوو کورد کاندیدن

KDC

لەندەن: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن بەشداری دانانی پەیکەری (عومەری خاوەر)ی کرد

nusar1

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW