KDC

بزانە لە ئێران چەندین کەس دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە بە کۆرۆنا مردوون

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندرووستی ئێران، دوو هەزار و 500 کەس لەو کەسانەی دوو ژەمی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دوای دوو هەفتە گیانیان لە دەستداوە، کە ئەمە 75 هێندەی ئاماری جیهانییە.

 
ناوەندی ئامار و زانیارییەکانی وەزارتی تەندرووستی ئێران، لە راپۆرتێکدا دەڵێ، زیاتر لە 91 هەزار کەس لەو کەسانەی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دوای دوو هەفتە دیسان کۆرۆنایان گرتووە و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووەتەوە. تەمەنی ئەو کەسانە لە نێوان 60 بۆ 90 ساڵیدا بووە.

لەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون، 8 هەزار و 500 کەسیان گیانیان لە دەستداوە، ئاستی مامناوەندی تەمەنی ئەو کەسانە لە نێوان 70 بۆ 80 ساڵیدا بووە.

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران، لەو کەسانەش کە هەر دوو ژەمی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە، 23 هەزار کەسیان دیسان کۆرۆنایان  گرتووەتەوە.

ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران کاتێ ئامادەکراوە، کە نزیکەی 2 ملیۆن و 700 هەزار کەس، هەر دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندرووستی، ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە نزیکەی 5 ملیۆن کەس.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە دووەم ژەمی ڤاکسینەکە، کۆرۆنایان گرتووەتەوە، بەڵام توێژینەوە جیهانییەکان دەریانخستووە، کە زۆر دەگمەن روویداوە دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاکسین، خەڵک بمرن، یان بە قورسی نەخۆشییەکە بگرن.

لە ئێران ڤاکسینەکانی ئاسترازینیکا، بەهارات، سینۆفارم و ئێران کۆ و بەرەکەت لە هاووڵاتییان دەدرێت

___

هۆکاری کەمبوونەوەی سپێرمی پیاو ئاشکرا دەکرێت

KDC

یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کورد لە عێراق کە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٣٧ لێبوخڕێت بناسه‌

KDC

خێرا نان خواردن و زیانەکانی

KDC
KDC

FREE
VIEW