KDC

پاسپۆرتی عێراقی لەڕیزبەندی کۆتاییی جیهاندایە

ماڵپەڕی (Global Passport Power Rank) دواین ریزبەندی بە‌هێزترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ریزبەندییەکە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا خاوەنی باشترین پاسپۆرتن و عێراق، سوریا و ئەفغانستانیش لەدواین پلەکانی ریزبەندییەکەدان.

پاسپۆرتی ئەڵمانیا باشترین
پاسپۆرتی جیهانە ماڵپەڕی (Global Passport Power Rank) دواین ریزبەند بۆ پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوکردوەتەوە، لە ریزبەندییەکەدا هاتوە پاسپۆرتی ئەڵمانیا باشترین پاسپۆرتی جیهانە و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی 139 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن، هاوکات وڵاتانی ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا لەپلەی دوەمی ریزبەندییەکەدان کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 138 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن.

لە پلەی 87 و پێش کۆتایی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی عێراقی هاتوە لەکۆتایی ریزبەندییەکاندا و لەپلەی 86دا پاسپۆرتی سوریا هاتوە، هەروەها لە پلەی 87ی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی عێراقی باسکراوە کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی 32 وڵاتی دیکە بکەن و بۆ 166 دەوڵەتی دیکەش پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزای گەشتکردن لەو وڵاتە بکەن کە سەردانی دەکەن. پاسپۆرتی وڵاتی ئەفغانستان خراپترین پاسپۆرتی جیهانە هەروەها لەپلەی کۆتایی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی وڵاتی ئەفغانستان هاتوە کە پلەی 88ـە و کۆتایی ریزبەندییەکەیە وەک خراپترین پاسپۆرتی جیهان، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی 31 وڵاتی دیکە بکەن و بۆ 167 دەوڵەتی دیکەش پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزای گەشتکردن لەو وڵاتە بکەن کە سەردانی دەکەن.

___

وەزیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری سیمینارێکیان کرد

nusar1

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC
KDC

FREE
VIEW