- Advertisement -

به‌كوردی ده‌خوێنم – بـ كوردی دخینم

بە ئاڕاستەی ھەنگاوە پەروەردەییەکان بۆ کوردستانیانی دیاسپۆڕا و، زیاتر خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە دەرەوە و، ھێشتنەوەی زمانی کوردی ب ەزیندوویی و بە پاراوی لای کوردستانیانی تاراوگە، ئەرک و کۆششی گشت لایەکمانە .
لە میانەی ئەم خەم خۆرییەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کردنەوەی پۆلی ئەلکترۆنی بۆ فێربوونی زمانی کوردی (سۆرانی و بادینی)، بەشێوەیەکی فەرمیی و لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا و بەرنامەی تایبەت و، بە شێوازێکی نوێ ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەدەچێت .
دەکرێ ئەو زانیاریانەی تایبەتن بۆ بەشداربوونی منداڵەکانتان، لە پڕۆسەی فێربوونی زمانی کوردی لە ڕێگای ئەم لینکەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن

KDC

FREE
VIEW