KDC

ناوەندو رێکخراوە مرۆییەکانی سویسرا داوای وەرگرتنی پەنابەرانی ئەفغانی دەکەن


سۆران حەسەن…


دوای ئەوەی هێزی شەرکەری تالیبان کۆنترۆڵی کابولی کرد و ئەمەش وایی لە خەڵکی ئافخانستان کرد بە لێشاو ئاوەرەبن لەترسی هەژموونی تیرۆرستی ئەم بزوتنەوەییە ،کە جیهانیش مەترسی بوون بە ناوەندێکی تیرۆرستی دڵەراوکێو لێشاوی پەنابەران ناوەند و ڕێکخراوە مرۆییەکانی سویسرا هێناوەتە دەنگ
لەم بارەوە خاچی سووری سویسری (SRC) و ئاژانسی حەسانەوەی کەنیسەکانی ئیڤانجیلی سویسری (Heks) داوا لە ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەکەن کە بە شێوەیەکی مرۆییانە لانی کەم 5000 پەنابەری زیانلێکەوتوو لە ئەفغانستان وەربگرن وخەڵکی پێویستی بەدەستگەیشتنی خێرا و پراکتیکی بۆ ڤیزای مرۆیی بدرێت. چونکە ناکرێت زۆر کەس لە ئەفغانستان بەجێبهێڵن، پێویستە سکرتارییەتی دەوڵەت بۆ کۆچکردن نووسراوی داواکراو قبوڵ بکات

هەرلەو بارەوە ڕۆژی چوارشەممەش ئەندامانی حکومەتیه فیدڕاڵی ڕایانگەیاند :-ئێستا سەرنجی خۆیان دەخەنە سەر بەرێکردنی هاوڵاتیانی سویسری و نزیکەی 230 کەسی ناوخۆیی کە لەگەڵ کەسوکاریان، کەکاریان لەسەر پرۆژەکانی سویسری لە ئەفغانستان کردووە.

کارین کێلەر ساتەر وەزیری داد و پۆلیس وتی« هیچ پلانێکی دەستبەجێ نییە بۆ هێورکردنەوەی رێوشوێنی ئاسایی پەنابەری بۆ پەنابەرانی ئەفغانی

لەکاتێکدا ئەو سیاسەتە پێشتر لەلایەن گرووپەکانی مافی پەنابەری و لایەنە سیاسییەکانی چەپەوە ڕەخنەی لێگیراوە، بەڵام ئێستا شارەکانی جنێڤ و زوریخ و بێرن داوایان لەحکومەتی فیدراڵ کردووە جارێکی تر بیر لەم بابەتە بکاتەوە
هەروەها فرێدیریک پێرلەر سەرۆکی شارەوانی شاری جنێف لە لێدوانێکی دا بۆ
کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆی گشتی سویسری بە زمانی ئەڵمانی ئێس ئاڕ ئێف،
ڕایگەیاند: “سویسرا ناتوانێت بە بێهەڵوێستی بوەستێت ئێمە دەبێت پەنابەری زیاتر ڕاستەوخۆ لە ئەفغانستانەوە وەرگرین

ئەلێک ڤۆن گرافنرید، سەرۆکی شارەوانی شاری بێرن-ی سویسرا وتی: هەموومان سەیری وێنەکان دەکەین، گوێ لە هەواڵەکانی ئەفغانستان دەگرین و زۆر نیگەرانین ئێمە پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە کە حکومەتی فیدڕاڵی هەڵسوکەوت بکات”

ڕافایل گۆلتا، ئەندامی ئەنجومەنی شاری زوریخ، وتی:”وردبینین دەربارەی پاراستنی نەریتە مرۆییەکانی سویسرایە”
جێی ئاماژەییە
لە سەرەتای ئەمساڵدا هەشت شاری
سویسری داوایان کرد بە وەرگرتنی پەنابەران لە یۆنانەوە دوای ئاگرکەوتنەوە لە کامپی مۆریا لە دورگەیی مۆریا لە مانگی ئەیلولی 2020 کەچی ئەم داوایە لەلایەن سکرتارییەتی دەوڵەت بۆ کۆچکردن ڕەتکرایەوە.

ئەو خێراییە چاوەڕوان نەکراوەی چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، چەندین وڵاتیان سەرلێشێواو کرد سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو لێشاوە چاوەڕوانکراوەی ئاوارەکانی ئەو وڵاتەی شەڕکەرەی ئاسیا دا دەکەن

سەرچاوە :-
SRF
Swissinfo

___

یۆنان: بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیواریی ئاسنی درووست دەکات

KDC

ئەڵمانیا : یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەدەچێت

nusar1

عێراق لە 2030 دەبێتە 50 ملیۆن کەس

KDC
KDC

FREE
VIEW