KDC

زۆر خواردنی میوە دەبێتە هۆی قەڵەوی و شەکرە

رجیمناسێکی ئەمەریکی دەڵێ، زۆر خواردنی میوە زیانی تەندرووستی هەیە، چونکە دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە شەکرە و قەڵەوی، هەروەها زیادەڕۆیی کردنیش لە خواردنی میوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خۆراکەکانی دیکە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەسەر زاری کیت پاتن، پزیشکی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند، باسی لە زۆر خواردنی میوە کردووە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و، شەکرە و ژێرخۆراکی و، هەروەها لە دەستدانی ماسولکەکان،  بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە شەکرە سرووشتییەکان، بۆیە زۆر خواردنی میوە، یەکسانە بە خواردنی بڕێکی زۆر شەکر.

پاتن هۆشداری دەدا و دەشڵێ، کە رەجیمێک تەنیا میوەی تێدا بێت، ئەوا بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پەنکریاس و گورچیلەیان هەیە، مەترسیدارە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خواردنی میوەی زۆر، لەوانەیە بە نۆرەی خۆی لە بەکارهێنانی خۆراکەکانی دیکە کەم بکاتەوە، چونکە دوای خواردنی میوە هەست بە تێربوون دەکرێت، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسی ژێرخۆراکی زیاد دەکات.

زۆر کەس کە میوەی زیاتر لە خواردنەکانی دیکە دەخۆن، تووشی کەمبوونی ڤیتامین B12،  ڤیتامینD، کالسیۆم، یۆدین و ئۆمگا-3 دەبن، هەر ئەمەش دەتوانێ ببێتە هۆی کەمئەندامی، بێهۆشی، ماندوبوون، لاوازبوونی سیستمەکانی بەرگری و لەدەستدانی ماسولکەکانی جەستە.

ئەو پسپۆڕە خۆراکییە، جەختی لەوە کردەوە، کە بەکارهێنانی میوە تەنیا کاتێ تەندرووستە، کە بەشێک بێت لە “رەجیمێکی هاوسەنگ”، کە دەبێت سەوزە و میوە و پڕۆتین و کاربۆهیدراتیش لەخۆ بگرێت.

___

نرخی نەوت دادەبەزێت

KDC

سوید: پێشنیاری وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین بۆ ئەم کەسانە دەکرێت

KDC

وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکخراو چی بە تەندروستی مرۆڤ دەبەخشێت ؟

KDC
KDC

FREE
VIEW