KDC

ئەفغانستان ناوەندێکی تری تیرۆرستی جیهانە؟


سۆران حەسەن…


ناوەرەستی نەوەکانی سەدەی پێشوو بزوتنەوەیی تالیبان بەهاوکاری ڕکخراوی قاعیدەیی تیرۆرستی توانیان دەسەڵاتی ئەفخانستان کۆنترۆڵ بکەن ،وبە سەررکەبەرییەکانیان سەرکەون
ئەوکاتە بە هەمەهەنگی ڕکێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە ئەو وڵاتە بووە ناوەندێکی تیرۆرستی جیهان لەوێوەوە کارە تیرۆرستییکان لە جیهان نەخشەیی بۆ دادەنرا
بێدەنگی کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی وایی کرد کە تیرۆرستان باڵکێشی چەندین کردەوەیی تیرۆستیان لە جیهان بکەن وچەندین هاوبەشیان لەو ڕکێکخراوە تیرۆریستیەلە وڵاتانی تر کردەوە ،تا توانیان گەورەترین کاری تیرۆرستی لە دڵی جیهان و سەنتەری بازرگانی جیهان لە شاری نیۆرک بە هاوکاری چەندین هاوبیرانی رێکخراوەئیسلامیکانی جیهان توشی سەرسورمان بکەن
ئەمە وایی لەوڵاتان کرد بەتایبەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە بەکردەوە هێرشی سەربازی دژی تیرۆرستان بکەن کە فەرەهەنگی ڕزگاری جیهانیان کردە دروشمی هێرشەکانیان
هەر ئەو بزوتنەوە و ڕێکخروانە سەرکردایەتی تیرۆرستی جیهانیان دەکرد کەئەمرۆ بونەتەپاڵەوانی شەری ئەمەریکا لە هەندێک میدیایی عەرەبی و ناوخۆیی لە پاڵ تیرۆرستە نوستەکانی بیری قاعیدەو داعش دەهۆڵی سەرکەوتن لێدەدەن
خەڵکی کوردستان زۆر قوربانی دا زۆرکیش بەدەستی ئەم ڕکێکخراوە تیرۆریستیان گیانیان بەخشی
گۆرانکاریی و هاوکێشە ئێقلیمیەکان و جیهانیکان دوایی ٢٠ ساڵ سەمایەکی تر سیاسیمان پێدەڵێن کە تیرۆرستان لە فەرەنگی تاوان داماڵدراون ؟
دەکرێت ئەم گەمە سیاسییە هەوڵیک بێت کە لەنزیکەوەوە ئەم گروپانە لە ئەشکەوت و تونێلەکان دەربهێن لە چەقی ململانێی سیاسی بێنە ناو یارییە یان بەر شەپۆلی نارەزایەتی شەقامی سیاسیی خۆیان ببنەوە هۆکارێک بن بۆ کۆتایی هاتنی بیری تیرۆرستی ئاینی
داڕمانی سوپایی ئەفخانستان لە ١١ ڕۆژدا هەموو گریمان و شیکرەوە سەبازییاکانی سەرسام کرد ،ئەگەرێکی تری هێناوە کە ئەم بزوتنەوەیە تێکەڵی کاری سیاسیی بکەن
بەڵام ئاماژەکان وادەریدەخەن کە بزوتنەوەیی توندرەوی تالیبان هەمان بەرنامەو ڕکێخراوی تیرۆرستیان هەییە
ئەوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی باسی گەڕان و پشکنین چەکدارانی تالیبان دەکات کە بەدوایی ئەوکەسانەوەن پێشتر هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان یاخود حکومەتیان کردەوە ،هەربەوەش نەوەستاون کەسوکاری ئەوانەش ڕوبەروی توندتیژی و گرتن بونەتەوە
گەر لە هەواڵەکانی ئەفخانستان بروانین چەندین ڕاپۆرتی تەلەفیزۆنی پەیامنێران و ڕۆژنامەوانی ڕۆژانە باس لە درندەیی و کارە ترسناکەکانی ئەم بزوتنەوە تیرۆرستییە دەکەن
سێ کوچکەیی داعش ،قاعیدەو تالیبان سێ ڕێکخراوی تیرۆرستی جیهانین دژ بە بەها مرۆڤایەتیو پێشکەوتن
لەگەڵ ئەو نائومێدیانە کە لە بارەی ڕەوشی ئەفخانستان دەردەکەون ،هەندێک هەواڵ هەن کە باسی هەرێمی پێنجشیر دەکەن کە تا ئێستا نەکەوتۆتە دەست تالیبان لەو هەرێمە ئەحمەد شامەسعود بانگەوازی بەرەیەکی فراوان دەکات دژ بە بزوتنەوەیی تالیبان لە نوترین باسکردندا ئەحمەد شامەسعود لە وتارێکی دا لە ڕۆژنامەیی واشتنپۆست ئاماژە بە ئامادەکارییەکان و بەرەیی فراوانی دژ بەتالیبان دەکات ،هەروەها داوایی هاوکاریی و پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی دەکات .

لە کۆتایی دا ڕووداوەکانی ئەفخانستان ئەو ڕاستیە ناشارنەوە کە هێزی ئازادی خوازان ومرۆڤ دۆستانی ئەم گێتییە لە سەرو هەموو ڕێکەوتنی وڵاتانی خاوەن هێزو تیرۆرستانەوەن

___

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی: پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی – پاسۆک-

nusar1

رۆژی جیهانی دایک‌ و ئه‌رکه‌کانمان!

nusar1

کەرکوک شارە بێنازەکەی کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW