KDC

لە سەدا 70ی ئەو عێراقییانەی ئەمساڵ داوای مافی پەنابەرییان کردووە، کوردن

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران،دەڵێ، لەمساڵدا 35 هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەورووپا كردووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە %70 ی خەڵكی هەرێمی كوردستانن. 

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، رایگەیاندووە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، رێژەیەكی بەرچاوتری كۆچبەران لە ماوەیەكی كاتی زۆر كەمدا لە كەناراوەكانی توركیاوە خۆیان گەیاندووەتە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، زیاتر 70% ی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە وڵاتانی ئەورووپا، داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشكەش كردووە، هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و بە تایبەتی ئابووری لە ناوچەكە و عێراق بەتایبەتی، جارێكی دیکە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، كۆچكردنی سەرجەم چین و توێژەكان بە تایبەتی گەنجان لە عێراقەوە دەستی پێكردووەتەوە

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێک ساز دەکات

nusar1

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW