KDC

بەهۆی نقومبوونی یەختێکەوە ٣٩ کۆچبەر دەخنکێن

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران، لە نزیکدوورگەکانی باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا ٣٩ کۆچبەرینایاسایی خنکان.


ئاژانسی EFEی ئیسپانی بڵاوکردەوە، کە لە دووری٢٥٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی دوورگەکانی کەناری،یەختێکی کۆچبەرانی نایاسایی وەرگەڕاوە، کە تەنیائافرەتێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە زیندوویی ماوەتەوە لە کۆی٤٠ سەرنشینی بەلەمەکە، بە شێوەیەکی زۆر تراژیدی لەمەرگ رزگاری بووە.

دواتر ئافرەتەکە، کە لە بارودۆخێکی تەندرووستی ودەروونی خراپدا بووە، بە کۆپتەر براوەتە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانیش لەمساڵدا، زیاتر لە ٢٣٠کۆچبەری نایاسایی بەهۆی خنکان و تێکچوونی باریتەندرووستییان لە دەریادا گیانیان لە دەستداوە

___

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

nusar1

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC

پۆڵەندا: تەرمی کۆچبەرێک دەدۆزرێتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW