KDC

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بەکار هێنانی زمانی کوردی لەناو فڕۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ناتوانن هێڵە ئاسمانییەكان ناچاربكەن لەنێو فڕۆكەدا زمانی كوردی بەكاربهێنن.

ئەحمەد هۆشیار، رایگەیاند:”ئەو كەسانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكەوە گەشت دەكەن، ئەگەر لە وڵاتێكی دیكەوە بێنە هەرێمی كوردستان دەبێت، كارتی ڤاكسین یان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت، كە 72 كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت، ئەوانەش كە لە هەرێمی كوردستانەوە گەشت دەكەن، دەبێت پشكنینی 72 كاتژمێری كۆرۆنایان هەبێت، یان بەپێی داواكاریی ئەو وڵاتەی بۆی دەچن.” وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی، لە مانگی ئابدا 870 گەشتی چوون و 870 گەشتی هاتن لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجامدەدرێن.

رۆژانە 50 تاوەكو 55 گەشتی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێن، ئەحمەد هۆشیار وتی، “ئێمە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتی راستەوخۆمان لەگەڵ 14 وڵات هەیە، لەوانەش ئەڵمانیا، نەمسا، هۆڵەندا، دانیمارك، ئیمارات، لوبنان، قەتەر، ئێران، سووریا و توركیا، هەروەها رۆاژنەش گەشتە نیوخۆییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی نەجەف، بەسرە و بەغدا هەن.”

لەبارەی بەكارنەهێنانی زمانی كوردی لەنێو فڕۆكەی هێڵە ئاسمانییەكان ئەحمەد هۆشیار وتی، “لەسەر بۆردەكان و برۆشۆرەكان هەر سێ زمانی كوردی، ئینگلیزی و عەرەبی هەن، بەڵام لەنێو فڕۆكە زمانی ئینگلیزی هەیە ئەمە ستانداردێكی جیهانییە و زمانێكی هاوبەشە.”

ئەحمەد هۆشیار دەڵێت: “وەك هەرێمی كوردستان هێڵی ئاسمانیی تایبەت بەخۆمان نییە، بۆیە زمانی كوردی بەكارنایەت، تەنیا زمانی ئینگلیزی و زمانی ئەو وڵاتەی خاوەنی فڕۆكەكەیە بەكاردێت، ئێمە دەسەڵاتمان لەسەر ئەو هێڵە ئاسمانییانە نییە، تاوەكو داوایان لێبكەین زمانی كوردی لەنێو فڕۆكە بەكاربهێنن.

___

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1

ئیتڵاعات دوو کوردی دیکە دەستگیر دەکات

KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ساز کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW