KDC

یۆنان: بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیواریی ئاسنی درووست دەکات

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێ، بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی چاوەڕوانکراوی کۆچبەرە ئەفغانییەکان، یۆنان دیواری ئاسنینی لەسەر سنووری تورکیا درووستکردووە.

لە راگەیەنراوێكدا، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، رایگەیاندووە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا، وڵاتی یۆنان دیوارێکی ئاسنینی بە درێژای ٤٠ کیلۆمەتر درووستکردووە، ئەویش بە مەبەستی رێگریکردن لە شەپۆلی چاوەڕوانکراوی کۆچبەران بۆ ئەورووپا، بە تایبەت ئەفغانییەکان.


هاوکات، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە چۆنییەتی رێگرکردن لەو کۆچبەرە ئەفغانییانەی کە وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن، گفتوگۆیان کردووە.

پاش کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، هەزاران کەس لە ئێستادا هەوڵی بەجێهێشتنی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەدەن.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

nusar1

یەمەن: چوار بەلەمی بۆمبڕێژکراو دەتەقێندرێنەوە

KDC

ئاڵۆزییەکانی داڵاهۆ بەردەوامە

KDC
KDC

FREE
VIEW