وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، چوار پڕۆژه‌ی كاره‌با له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان، ده‌رهێنانی پێنج فیده‌رێكه له وێستگه‌ی نووسه‌ران به بڕی یه‌ك ملیار و 115ملیۆن و 700هه‌زار دینار.
وه‌زاره‌تی كاره‌با لە راگەیاندراوێکیدا، بڵاویکردووەتەوە، کە له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری و باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با له رڕێگه‌ی كۆمپانیای پاڵۆسه‌وه، لە یەککاتدا كار له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی جیاوازی هه‌ولێر ده‌كات.
ئاماژەش بەوە دراوە، کە پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م، ده‌رهێنانی پێنج فیده‌رە له وێستگه‌ی نووسه‌ران به بڕی یەک ملیار و 115 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار، پڕۆژه‌ی دووه‌میش، ده‌رهێنانی سێ فیده‌ره له وێستگه‌ی باداوه و، راكێشانی هێڵی 33 كه‌ی ڤی به ستونی پ.ب له مه‌خموور، به بڕی 645.351.900 (645 ملیۆن و 351 هه‌زار و 900 دینار.
لەبارەی پڕۆژه‌ی سێیه‌میش، رایگەیاندووە ده‌رهێنانی 2 فیده‌رە له وێستگه‌ی نیشتمان، به بڕی 630 و چوارسه‌د و 99 هه‌زار و 200 دینار، پڕۆژه‌ی چواره‌میش، به‌تاڵكردنی فیده‌ره‌كانی مۆبایلی نیشتیمان و كارێزان و حه‌مرین و نووسه‌رانه به‌بڕی 525 ملیۆن دینار، كه ته‌واوی پڕۆژه‌كان له ماوه‌ی كه‌متر له 60 رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێن.