KDC

داهات و سەرچاوەی بزوتنەوەیی تالیبان لە کوێوە دێت ؟


سۆران حەسەن
بزوتنەوەی تالیبانی تیرۆرستی ،کەلەسەتایی نەوەدەکانی سەدەیی ڕابردوو دەرکەوت و لە شەری ڕکەبەرەکانی تا ساڵی ١٩٩٦ کە دەسەڵاتی ئەفخانستانی بە هاکاریی ڕکێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە ،کەئەو کاتە سەرچاوەیی سەرەکی داهاتی ئەم بزوتنەوە توندرەوە بووە
بە پێی ڕاپۆرتی مەڵپەری کاروباری سەربازی و ستراتیژی ئەمەریکا ،لە بارەیی سەرچاوەیی سەرەکی دارایی بزوتنەوەیی توندرەوی تالیبان شەش سەرچاوەی دارایی ئەم بزوتنەوەیی دەستنیشانکردووە ،کەبەشێکی گشتی داهاتیی لە ماددەی هۆشبەر دەستدەکەوێت
ئەمەو مەڵپەرەکە پشت بەستن بە زانیاریی دزەکراو داهاتیی ٢٠ ساڵی شەری لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان داهاتیی ئەم بزوتنەوە توندرەوە زیاتر بووە ،بەمەش تەنها ساڵی ٢٠٢٠ داهاتیی ساڵانەیی نزیکەیی ١.٦ ملیارد دۆلار بووە ،بەراورد بە داهاتیی حکومەتی ئافخانستان ساڵانە ٥.٥ ملیارد دۆلاربووە
گرنگتریین داهاتی ئەم بزوتنەوە تیرۆریستییە ئەمانەن :-
ماددەی هۆشبەر….
بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان ،لەساڵی ٢٠٢٠ ئەفخانستان لەسەدا ٨٤ کۆیی گشتی بەرهەم هێنانی ماددەی هۆشبەر بووە لە جیهاندا ،لە ماوەیی پێنج ساڵی کۆتایی بەشێوەیەکی گشتی داهاتی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانە بۆ بزوتنەوەیی تیرۆرستی تالیبان چووە
بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایان ئەم بزوتنەوە لە بەرهەم هێنانی ئەفیون ڕێژەیی باج بە شێوەیی لە سەدا ١٠ بۆ هەر گەرێکی بەرهەم هێنان بووە
بەمەش ڕێژەیی داهاتی گشتی ساڵانەی لە ماددەی هۆشبەر بە نزیکەیی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت
کانزا کان….
ئەفغانستان دەڵەمەندە بەسەرچاوەیی کانزایی بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ، کە کانزایەکی زۆر وەک ئاسن، ئاڵتون، زینک و مەڕمەڕ، ئەمانە بووتە بازرگانیەکی پڕ داهات و قازانجێکی باشی بۆ ئەم بزوتنەوە شەرکەرە هەبووە .
هەر کەسێک کانزای لە ئەفغانستان دەربکات پارە بە تاڵیبان دەدات و ڕێگەیان پێدەدات بەردەوامبن لە پرۆسەی گەران و ودەرهێنان و ئەوانەی کە پارە نادەن ڕوبەرووی مەرگ دەبنەوە بەشێوەیکی دڕندانە ،هەروەها هیچ ڕەچاوی چۆنیەتی دەرهێنان ،کەبەشێوەیکی قورس ناسەردەمیانەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی دزەکراو لە لیژنەی بەرد و مینەکانی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، کە ئەو بزووتنەوەیە چەکدارە ساڵانە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار لەم بوارە دەستکەوتووە، ئەمەش تەنها لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەیی 35 ملیۆن دۆلارەوە داهاتی بووە
باج و سەرانە ….
بزوتنەوەیی تالیبان توندرەو لە ناوچەیی ژێر دەستی خۆی ڕێژەیەکی زۆر باج و سەرانەی لەو شۆفێر و بارهەڵگرانە وەرگرتووە ،هەروەها ڕێژەیی باجی کشتوکاڵیش ڕێژەیەکی زۆری لەسەر جوتیارانی ناوچەکە داناوە ،کەبەپێی ڕاپۆرتەکان داهاتی ساڵانەیی بە ١٦٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت

خۆبەخشی ….
بزووتنەوەکە کۆمەکی دارایی لە هێزە ناوخۆیی و دەرەکی تایبەت وەردەگرێت، کە. داهاتی لەم بواردا ساڵانە 150-240 ملیۆن دۆلار مەزەندەدەکرێت.
هەناردەکردن….
وەک بەشێک لەئۆپەراسیۆنی پارەشۆردنەوە، بزووتنەوەکە کەلوپەلی بەکارهێنەری جۆراوجۆر هاوردە دەکات و هەناردەی دەکات، بەپێی وتەی ئەنجومەنی ئاسایشی یوئێن، بزووتنەوەکە لەژێر پەردەی برایانی نۆرزای ئێڵ تی دی،کە وا باوەڕ دەکرێت داهاتی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا لە هاوردە و هەناردەکردن دەستەبەربکات.
موڵک وماڵ….
بەپێی زانیاریە دزەکراوەکانی مەلا یەعقوب سەرۆکی تاڵیبان و میدیاکانی پاکستان، موڵک و موڵکی ئەو گروپە لە ئەفغانستان و پاکستان و ڕەنگە لە شوێنەکانی دیکەی جیهان داهاتی ساڵانەی تا 80 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنن .

سەرچاوە :سکایی نیوز

___

گاریگەریەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر هەرێمی کوردستان 

KDC

ئێوه‌ش گومانتان له‌ هێرشه‌كان هه‌یه‌؟

nusar1

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

nusar1
KDC

FREE
VIEW