KDC

مێژووى دێرینى ئاسیاوی قازی کفرى

ئــاسیاوی قـازی، لە قەزای کفری، یەکێکە لە شوێنەوارەکانی قەزای کفری و ٢کم لە قەزاکەوە دوورە و، دەکەوێتە نێوان بەنداوی بابەشاسوار و ئارامگاکانی بابەشاسوار، پێکهاتووە لە تاوەرێکی لوولەیی کە بەرزیەکەی ٦ م  دەبیت و، لە دوو ژوور پێکهاتووە، مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣ز .

لە پێناو پاراستنی ئەم شوێنەوارە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٢ ئەو ئاسیاوەیان نۆژەنکردووەتەوە.

کفری شارێکی دێرینی کوردستانە، دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین، کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن.

کفری لە رووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە، شارى کفرى دەوڵەمەندە بە شوێنەوارى دێرین، چەندین شوێنەوارى دێرینى سەردەمە جیاوازەکانى تێدا ماوەتەوە .

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەی شێوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 کۆدەبێتەوە

KDC

دانی ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشەلۆنە

KDC

کاتی خستنە نێو بازاڕی ئایڤۆن 13

KDC
KDC

FREE
VIEW