KDC

ئەمەریكا لەسەر مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئەفغانستان لە عێراق بڕیار دەدا

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، دەڵێ، هیچ لێكچوونێك لە نێوان عێراق و ئەفغانستان نییە و دەشڵێ، دواخستنی هەڵبژاردن، وڵاتەکە زیاتر دەخاتە نێو ئاڵۆزی و قەیرانەوە.

ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا، بە العربیە الحدثی رایگەیاندووە، پێشوازی لە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە كاتی خۆیدا دەكەن، چونكە هەر دواخستنێك دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتەكە بخاتە نێو قەیران و كێشەی ئاڵۆزترەوە، بەو پێیەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، داواكاری سەرەكی خەڵكی عێراقە.

باڵیۆزی ئەمەریكا ئاماژەیشی بەوەداوە، کە هیچ روویەكی لێكچوون لە نێوان عێراق و ئەفغانستان نییە، چونكە ئەركی ئەمەریكاییەكان لە عێراق، بە تەواوی جیاوازە لەو ئەركەی لە ئەفغانستان هەیانبووە.

جەختیشی كردووەتەوە، هەر كاتێ حكوومەتی عێراق بە فەرمی داوا بكات، هێزە شەڕكەرەكان لەسەر خاكی عێراق دەكشێنینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەفغانستان و كوردستاندا هەیە، جیاوازیەكی زۆریش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای ئەفغانستان هەیە، پێشمەرگە زادەی مێژوو و خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە، خاوەنی سەدان داستانی مێژوویی و قارەمانێتییە.

راشیگەیاند، دوای رووداوەكانی ئەفغانستان، ماوەی چەند رۆژێكە، تەوژمێكی سیاسیی و میدیایی بە ئاڕاستەی درووستكردنی دڵەڕاوكێ و نائومێدی لە نێو خەڵكی كوردستاندا، كار بۆ بەراوردكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەفغانستان دەكەن، لێرەدا پێویستە هەموو لایەك باش بزانن، كە هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت، هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لە نێوچوونی لەسەرە.

___

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

KDC

مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه

KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە ودیدارێکی تایبەتیان سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW