KDC

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەت پێداویستییەكانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن دابین دەكات، بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەكان دەست پێبكات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە كرایە بڕیار. 

ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای كرد، كە تایبەت بوو بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022، لە‌گە‌ڵ چە‌ند بابە‌تێكی دیکەی تایبە‌ت بە رەوشی ‌خوێندن و قوتابیان. 

سەرەتای كۆبوونەوە باس لە ئامادەكارییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن و خوێندكاران كرا لە‌ناو پۆلە‌كان، لەگەڵ پابەند بوون بە رێنماییەكانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، جەختی كردەوە، حكوومەت پێداویستییەكانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن دابین دەكات، بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەكان دەست پێبكات و، ئەو بەروارەش بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە كرایە بڕیار. 

___

ئوسترالیا: ڕێژەی کەمی بێکاری لەوانەیە هانی کۆچبەرانی یاسایی خاوەن پیشە و شارەزایان بدات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات

nusar1

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC
KDC

FREE
VIEW