KDC

ئێران سزای سێدارە بەسەر پێکهاتە جیاوازەکان دەسەپێنێ، زیاتر لە نیوەیان کوردن

بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافیمرۆڤ لە ئێران، دەڵێ نیوە زیاتری ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بە هۆکاری سیاسی لە سێدارە دراون، کوردن و،پارێزگای سنە زۆرترین رێژەی لە سێدارەدانی تۆمارکردووە.


راپۆرتێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆیلە زۆربوونی ئاماری سێدارەدانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران دەربڕیوە و، بەپێی راپۆرتەکەش بێت، لە نێوانساڵەکانی 2010 بۆ 2020ی زاینی ١٢٩ کەس لەئێران، بە هۆکاری سیاسی لە سێدارەدراون، کە لە سەدا٥٣ی کورد و لە سەدا ٢٥ی بەلووچ و، سەدا ١٣یعەرەب بوون.


جاوید رەحمان، رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان،لە درێژەی راپۆرتەکەیدا، ئاماژە بە کوشتنی کۆڵبەرانیکورد و بەلووچ دەکا، کە لە ٤ مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵدا،نزیکەی ٢٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانیئێرانەوە گیانیان لە دەستداوە و، ژمارەیەکی زۆریشبریندارکراون.


هەروەها لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کە زیاتر لە ١٠٠چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد دەستگیر کراون، کەسزای بەندکردن بەسەر نزیکەی ٣٤ کەسیانسەپێندراوە، هاوکات بەشێکی زۆریان بە ٢٦ ساڵزیندان حکووم دراون

___

ناوەندی سوید سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

nusar1

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1

ھاوپەیمانی مه سیحی ئەڵمانیا بەرنامەی ھەڵبژاردنی خۆیی پێشکەشکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW