هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزێکیئیتڵاعاتی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادگا دەستگیر دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان، دوێنێ دوو شەممە، رێککەوتی ٢٣ی٨ی٢٠٢١، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لەپیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزریدەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریانگواستووەتەوە.
حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نمنجە و دانیشتوویپیرانشار بووە، جێگەی باسە بەبێ پیشاندانی هیچبەڵگەی دادگا وێڕای دەستگیرکردنیشی، لە لاین هێزەکەی ئیتڵاعاتەوە بێڕێزی زۆری پێکراوە و، تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن لەسەر چی دەستگیرکراوە.