KDC

بەریتانیا لەسەر کردنەوەی کەمپێکی پەنابەران لە تورکیا روونکردنەوە دەدا

رۆژنامەی تایمز بڵاوکردووەتەوە، کە بەهۆی کاردانەوەکانی تورکیاوە، بەریتانیا وازی لە پلانی درووستکردنی ناوەندە هەرێمییەکان هێنا بۆ ئەو ئەفغانستانییانەی، کە لە دەست تاڵیبان هەڵدێن، وەزیری بەرگری بەریتانیاش رەتی وەها پلانێکی دەکاتەوە، کە لە بنەڕەتدا بوونی هەبووبێت.

وەزیری بەرگری بەریتانیا بێن والاس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەو هەواڵەی رەت کردووەتەوە، گوایە بەریتانیا کەمپێکی پەنابەران لە تورکیا درووست بکات، هەروەها لە وەڵامی هەواڵی رۆژنامەی تایمزیشدا، دەڵێ، بەریتانیا وازی لە پلانەکە نەهێناوە، بەڵکو هەواڵەکە هیچ بنەمایەکی نییە، تەواو خەمڵاندنە.

رۆژنامەی Mail On Sunday، نووسراوێکی وەزیری بەرگری بەریتانیا، والاسی بڵاوکردەوە، هەرچەندە لە نووسراوەکەدا دەڵێ، بەریتانیا لە وڵاتانی سێیەم ناوەندەکانی وەرگرتنی پەنابەران دەکاتەوە، بەڵام ناوی هیچ وڵاتێکی نەهێناوە. لەبەرانبەر ئەوەدا رۆژنامەکە لە هەواڵێکی جیادا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەدایە.

هەرچەندە لە نووسینەکەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن والاس باس، لە تورکیا نەکراوە، بەڵام بی بی سی تورکی، بە ناونیشانی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن والاس: پلانمان هەیە لە وڵاتانی وەک تورکیا و پاکستان ناوەندی پەنابەران بکەینەوەی بڵاوکردەوە. دواتر کەناڵەکە هەواڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سڕییەوە و رایگەیاند، هەڵە کراوە و داوای لێبووردنی کرد.

___

وێبینارێک بۆ ئەندامێکی پارتی لیبڕاڵی سویدی ساز دەکرێت

nusar1

سوید: هەڵمەتێکی زۆر شەڕانگێزانە دەکرێتە سەرمان

nusar1

چەندین فدراسیۆن و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی ئیدانەی پەرتەوازەکردنی کورد و کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW