KDC

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

شاندی ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە، سەردانی شاری میونیخی ئەڵمانیای كرد و، لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوانی كوردنشین كۆبووەوە و پشتگیری خۆیشی بۆ کاندیدی کورد لە میونخ دەربڕی.

ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، كە پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە گەژال دەروێش بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی گشتی ناوەند، دیدارێكیان لەگەڵ ڤانێسا رەشید، كاندیدی كورد بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەنجام دا و، پشتگیری خۆیان بۆ ناوبراو و هەر كاندیدێكی كورد لە دەرەوەی وڵات دەربڕی و، بەڵێنان دا لە رێگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ناوەندەوە بتوانن بە دەنگدەرە كوردەكانیان بیناسێنن.

بۆ ئەو مەبەستە ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، بەشداری لە ئاهەنگێكی پارتی سەوزی ئەڵمانی كرد، كە تایبەت بۆ بە بانگەشە و هەڵبژاردن و ناساندنی كاندیدە كوردەكە سازكرا بوو، ئەوەبوو ڤانێسا رەشید لە گوتەیەکی خۆیدا، بە بەشداربووانی راگەیاند، كە كوردە و خەڵكی شاری سلێمانی باشووری كوردستانە، و شانازی بە كورد بوونی خۆی و بەشداریكردنی میوانانی كورد و شاندی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە دەکا، هەروەها بەڵێنیشی دا، ئەگەر سەركەوتنی بە دەستهێنا، ئەوا رەوشی پەنابەران لە ئەڵمانیا و دۆزی نەتەوایەتی خۆی لە ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە بەرچاو دەگرێت.

لەلایەكی دیكەوە، ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، چەندین دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک چالاكوانانی كوردنشینی ئەو دەڤەرە سازكرد و، لەگەڵیان چۆنییەتی بەرەوپێشخستن و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان كوردانی ئەو وڵاتەی بە گشتی وكارەكانی ناوەندی رەوەندی كوردیان لە دەرەوە تاوتوێ کرد.

___

وێبنارێکی تایبەت لەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

nusar1

ئێران و تاڵیبان کۆبوونەوە

KDC

كەمپینی كۆكردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان

KDC
KDC

FREE
VIEW