KDC

ئەڵمانیا ساڵانە دەیان هەزار پەنابەری پێویستە

دیتلیف شیڵ سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیا، دەڵێ، کە وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە.

دیتلیف شیڵ, لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کە وا دەبیندرێت پێویستی بازاڕی کار لە ئەڵمانیا، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و، ساڵانەش پێویستیان بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە و، پێویستیشیان بە پسپۆڕان و ئەکادیم لە بواری چاودێرییکردنی بە تەمەن و نەخۆش و لۆجستی تەکنیکی هەوا هەیە.

سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ، بە پێویستی زانی بابەتی هێزی کاری کۆچبەر و پەنابەر، تێکەڵ نەکرێت و ئەو بابەتە کێشەیەکی مرۆییە، ئەو پەنابەرانەی لە ئەفغانستانەوە دێن، ئەوا ئەڵمانیا دەبێت ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئەنجامی بدات، بەڵام بەلای ئەوەوە پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕی هێزی کار گرینگە.

دیتلیف شیڵ باسی لەوەش کرد، هێزی کار لە ئەڵمانیا تەواو دەبێت، بەڵام ئەو بۆشاییە دەکرێت لە لایەن ئەو کەسانەوە پڕ بکرێتەوە، کە بە هۆکاری مرۆیی مافی پەنابەرێتیان پێ دەدرێت.

___

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

KDC

فەڕەنسا ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە وڵاتەکەی دابین دەکات

nusar1

مێرکل لە بارەی کێشەی کۆچبەران پەیوەندی بە لۆکاشینکۆوە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW