KDC

وەرگرتنی پارەی پشكنینی كۆرۆنا لە سنووری ئێران و هەرێمی كوردستان لادەبرێت

وەرگرتنی پارەی پشكنینی كۆرۆنا لەو هاووڵاتی و بازرگانانەی لە ئێرانەوە دەگەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، لابرا. 

ئەحمەد كەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەمیدیاكانی ئێرانی راگەیاندووە، بە ھەوڵدانێكی زۆر و گفتوگۆكردن لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، توانییان ئەو پڕە پارەیە لابەرن، كە لە ھاووڵاتیان و بازرگانان لە دیوی ئێرانەوە وەردەگیرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھاووڵاتیان و بازرگانان و خوێندكاران و نەخۆشان، كاتێ سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەكرد، لە رێگەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، لە دیوی ھەرێمی كوردستان پشكنینیان بۆ دەكرا، بەڵام لە دیوی ئێران قبوڵ نەدەكرا و لە بەرانبەر دووبارە ئەنجامدانی پشكینی كۆرۆنا، بڕێك پارەیان لێوەردەگیرا. 

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێکكارە ببووە بارگرانی زۆر بۆ ھاووڵاتیان، خۆشبەختانە توانییان ئەو كێشەیە چارە بكەن و، لە چەند رۆژی دابێتدا، ئەو رێکكارە لادەبرێت و، كار بە پشكنینی ھەرێمی كوردستان دەكرێت، وە ئەو كەسانەی كە لە دەروازە سنوورییەكان و فرۆكەخانەكانەوە سەردانی ئێران دەكەن، دووبارە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ناكرێت، تەنیا یەكجار پشكنین دەكرێت و بۆ ماوەی چوار رۆژ كاری پێدەكرێت

___

دەوڵەت بە داینەمۆی ناسیۆنالییزم

KDC

ئەمەریکا لەگەڵ دانەغاز رێککەوتنێک دەکات

KDC

کۆرۆنا ڤیرۆس :-ڤیتامین A کاریگەری گەرانەوەی هەستی بۆنکردن هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW