KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا فایەق عومەر تۆفیق دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری کورد، مامۆستا فایەق عومەر تۆفیق، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێ و کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆر و چاوی پڕفرمێسک و دڵێکی پر غەم و حەسرەتەوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021/8/25، مامۆستا فايەق عومەر تۆفيق، به نەخۆشییەکی كتوپڕ له وڵاتی ئەمەریکا ماڵئاوایی هەتا هەتایی لێکردین. 

مامۆستا فایەق عومەر تۆفیق، مامۆستای زمانی کوردی و دامەزرێنەری ئەرشیفی کۆمەڵ و نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەند بووە، کەسێکی به توانا بووە له بواری ئیداری، هەروەها کوردپەروەربوو، هاوبەشی غەم و پەژارەی برایانم له کۆمەڵەی هونەره جوانه کان و، بنەماڵه و کەسوکاری و هاوڕێکانی، داواکارم خودای مەزن به بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

٢٥ی٨ی٢٠٢١

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات

nusar1

بەشی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەند، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی بەشەکان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW