KDC

لە ژێر فشاری تاڵیبان تورکیا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە

وەزارەتی بەرگری توركیا، كشاندنەوەی سەرجەمهێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان راگەیاند، بزووتنەوەیتاڵیبانیش دەڵێ، لە دوای 31ی ئابەوە، رێگە بە مانەوەیهیچ هێزێكی بیانی لە خاكی وڵاتەكەیان نادەن.


ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا،ئاشكرایكرد، دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكانیان لەفڕۆكەخانەی كابووڵ، دەستیان بە كشاندنەوەیهێزەكانیان لەو وڵاتە كردووە.


وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هێزانەی توركیا كەلە ئەفغانستان بوون، تەواوی ئەركەكانیان جێبەجێكردووە و، لە ماوەی رابردووشدا توانیویانە هەزارو 129 هاووڵاتی لە رێگەی فڕۆكەی سەربازییەوە بگوازنەوە بۆتوركیا.


بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی توركیا لە ئەفغانستان،دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی ئەو وڵاتە دێت بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەركی دابینكردنی ئاسایشی فڕۆكەخانەیكابووڵ، کە بزووتنەوەی تاڵیبان داوایەكی لەوجۆرەیتوركیای رەتكردەوە و، رایگەیاند، لە دوای رۆژی 31یئابەوە، وادەی كۆتایی هاتنی هێزەكانی ئەمەریكایە لەووڵاتە و، رێگەش بە مانەوەی هیچ هێزێكی بیانی لەسەرخاكی ئەفغانستان نادەن

___

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

nusar1

ئەهریمەن

KDC

بۆ یەکەمەین جار کۆلێژی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW