KDC

لەتیف عومەر .. ئەگەر ئافرەتان لە ئەدەبیاتی شیعر دەربهێنی .. مانای ئیستاتیکا نامێنێ

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند…


شاعیرو نوسەری کورد لەتیف عومەر لە ٢٥ ئابی ٢٠٢١ ناوەندی ڕۆشنبیری زین ( یەکێتی ئافراتانی کوردستان ) وێبینارێکی شیعری نیشتیمان پەروەری بۆ ڕێکخست بەناونیشانی ( ئەگەر ئافراتان لە ئەدەبیاتی شیعر دەربهێنی .. ئەوا مانای ئیستاتیکا نامێنێ ، هەروەك مێرگی گووڵ بێ گوڵزار بێت ).
شاعیرو نوسەر خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی بۆ هۆنراوەکانی شاعیرانی کلاسیك کرد و ڕۆشنایی خستە سەر تێڕوانین و دونیا بینی شاعیران لە ڕووی پیاهەڵدان و دەرخستنی جوانی یە شاراوەکانی ئافرەت ، وە شۆڕ بوونەوە بۆ بەشێکی گرنگی ژیان و مرۆڤ کە ناوەڕوەکی بەرهەمەکان و تێگەیشتنەکان کە چ جوانیەکی دڵڕفێن دەداتە بوونی مرۆڤ لە نێو کۆمەڵگادا ، لەگەڵ ئەوەی هەموو هەنگاوەکان لەگەڵ جوانی ئافرەت یان بوونی ئافرات دوو هێڵی تەریبی جیا نەکراوەن بۆ ژیان بوونی ژیانداری .
لەتیف عومەر لە ماوەی نیو سەدەی ژیاندا توانیوێتی لە زۆر بواردا کاری کەلتووری وە ڕۆشنبیری و هونەری و زانستی شیعری بخاتە ڕوو ، لە ڕۆڵی نوسین و شانۆنامەو کارئەکتەری وە نوسینی دەقی شانۆیی و شیعرا پانۆڕامای شێعری و چیرۆکە درێژو کورتەکان و وورد بونەوە لە ژیان و مێژووی نوسەرو شاعیرانی کورد و ڕۆڵێ لە دروست کردنی چەندین کۆمەڵەی هونەری و شانۆی لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان ، وە بەشداریەکی بەرچاوی هەبووە لەهەموو چالاکی یە هونەری و کەلتووری و بۆنە نەتەوایەتیەکاندا ، وە هەردەم ئامادە بویەکی گرنگ بووە لە کۆڕو سیمینارو ئەدەبیاتی کوردیدا چ لە کوردستان وە چ لە چالاکی یەکانی ئەوروپادا ، لەژیانی ئەدەبیاتی خۆی چەندین پەرتووکی بەچاپ گەیاندوە لە ساڵانی ١٩٨١ وە تاوەکو ئەمڕۆ ، بەتایبەتی یەکەم بەرهەمی چاپی پەرتووکی داماوەکان کەلە شارباژێڕ شاری سلێمانی بەرهەمی هێناوە ، وە بۆ شەهیدانی ڕێگای قرگە و هەڵەبجەی شەهید و گوڵەگەنم و جڵەوی ڕیانێك و چیرۆکی منداڵان هەردێڵ و بەردێڵ و نێرگز ئۆپەرێت بۆ منداڵان و تابوورەکان و سەرشەقام و کوردستان لەبیر مەکەن و بەرهەمی نوێ ی لەتیف عومەر بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئامادەیە بۆ چاپ .
ئەزموونی نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر زۆر قووڵ و پڕو چڕن لە دونیای مرۆڤ ناسی وە بەستنەوەی ڕووداوەکان و چیرۆکە بەسەرهاتەکان ، زۆر فرمێسکی باراناوی ڕشتووە تاوەکو بەرهەم و چیرۆك و گێڕانەوەیەکی تۆمار کردووە . ئەوەش زادەی نزیك بونەوەی ڕووحی ئەو نوسەرەیە لەگەڵ ژیان و دڵسۆزی بۆ ووڵات و نیشتیمان ، ئەزموونی کاك لەتیف ئەوەندە ئاسان و ساکار نی یە ، چونکە ئەو لەگەڵ رووداو بەسەرهاتەکاندا ژیاوە وە هەنگاوی ناوە ، وە بەشدار بووە لەنەهامەتیەکانی گەلی کورد.. جوانی یەکانی ئافرەت وە ستاتیکاکانی هەموو وەکو گوڵ و ڕووح خستۆتە بەرچاو لەگەڵ ئەوەی کە هەر جوانیەکی لەش لاوی ئافرەت ماناو هێمایەکی تایبەتی هەبووە بۆ نوسەر ، هەموو ژوانەکانی بوون بە تابلۆیەکی هێماخوازی و ڕیالیستی و ڕیالیزمی .. سوریالیەت و دەربڕین خوازی فۆرمەکان هەموویان بەیەکەوە گرێ دراوە لە داڕشتنی ناوەڕوەك و بابەتەکان . گەڕان بەدوای ستاتیکا و نهێنی یەکانیدا توێژینەوەیەکی قووڵ و پڕ لەلاپەڕەیە لە مێژووی کاك لەتیف عومەردا ، وە گرنگی ئەو بەشە وای کردوە کە جوانی بەرهەمەکانی وە گرنگی بەرهەمەکانی وجێگە پەنجەی دیار بێت ، هەڵبەتە تێگەیشتن لەو فۆرم وناوەڕوەکە بە بێ ئەزموونی نابێت ، وە لەنزیکەوە نوسەر توانیوێتی ئازارو ووردەکاری ئەو ستاتیکایەی دڵی هەمووان لە بەرهەمەکانیدا کۆ بکاتەوە .
بێگومان بەرهەمەکانی نوسەر وەرگێڕدراوە بۆ چەند زمانێکی تریش وەکو عەرەبی و هۆڵەندی و ئینگلیزی ، وە لە زۆر سیمینارو کۆڕو کۆبونەوەدا بە زمانە کانی تر شیعرو بابەتی ئەدەبی پێشکەش کردوە ، شانۆنامەکان وە شیعرە شۆڕشگێڕیەکان بەشێکی تری ئەزموونی نوسەرو شاعیر لەتیف عومەرە کە لە کات و زەمەنێکی دیاریکراودا نوسیوێتی وە بڵاوی کردۆتەوە ، لە پەرتووکی کوردستان لەبیر مەکەن بانگەوازێك بلاو دەکاتەوە بە شیعرەکانی و دەڵێت :
هۆ ئێوە هۆ
گوێم لێ بگرن
قەتارەی رۆمانە دوورو درێژەکەی
ئەم میللەتە هەڵپاچراوە
لە چڵپاوی کورد قڕنا هەڵمەکێشن
نەکەن ، ئابڕوی ووڵات زۆر گرانە
لەهەمان کاتدا بۆ خۆشەویتی و ئازارەکانی ئەوین داری نوسەرو شاعیر دەڵێت :
ئەی نازەنین
هەموو شەوێ
لەتارمایی سیمایەکا
ئەتبینمەوە
وا هەست دەکەم
لە پشت پەنجەرەی ژورەکەم
گوێ هەڵەخەی
بۆ ڕازی من
لە داستانی ڕۆژگارما
ئەی نازەنین
نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر خاوەن پتر لە ١٤ چاپکراوە ساڵانە بەرهەم و شیعری چاپکراو یان توێژینەوەیی زانستی و ئەدەبی بڵاودەکاتەوە ، وە گرنگی یەکی زۆر دەدات بە پرسە مرۆڤایەتی یەکان و خاك و نیشتیمان لە چوار چێوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك وە لەگەڵ کۆمەڵە و سەندیکا هۆڵەندی یەکان و کوردی یەکان ، بێگومان چەندین کۆڕو کۆبونەوەی لە ووڵاتانی ئەڵمانیا و سوئیدو بەریتانیا و بەلجیکا و کوردستان پێشکەش کردووە . پرۆژەکانی نوسەرو شاعیر ساڵانە هەموو بوارەکان لە خۆ دەگرێت وەکو سەری ساڵان و رۆژەی ڤالانتاین و ٢١ مارت و ڕۆژی ئازادی هۆڵەندا و ڕۆژی ئافراتان و منداڵان و پێشانگای ساڵانەی شێوەکاری ئەنتەرناسیونالی و کۆڕو سیمیناری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و زانستی و ڕۆژی کەلتووری کوردی ، زۆر بەشداری تریش لەگەڵ ڕێکخراوە هۆڵەندی یەکان ، وە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆبونەوەی ڕەوەندی کورد لە ئەوروپا وە لە هۆڵەندا بەتایبەتی لە کاری ڕۆشنبیری و کەلتووری و ئەدەبی .

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بێرن دەکەن

nusar1

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردستانی و لایەنە سیاسییەکانی ڤێنا دەکات

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی بۆ دکتۆر کامەران حەسەن ڕێکخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW