KDC

دوو کوردی ئێزدی چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن

دوو کوردی ئێزیدی خەڵكی شنگال چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن و هیچ چارەنووسێكیان دیار نییە، ئۆتۆمبێلەكەشیان لە كەنار شەقامی چیای شنگال دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان یەکێ لەو کوردە ئێزدییانە شۆفێرى بارهەڵگرە و، رۆژانە ئیشى گواستنەوەى بلۆک و، چیمەنتۆ و کەلوپەلى بیناسازی كردووە و، رێککەوتی 22ى ئاب لەگەڵ خزمێکی خۆیانە، لە چیای شنگال بێسەروشوێن بوون.

کەسوکاری ئەو دوو کوردە ئێزدییە، سەردانی دەزگا ئەمنییەکان و هێز و لایەنەکانى شنگالیان کردووە، تا ئێستا هیچ کەسێک زانیارى لەسەر چارەنووسیان نییە.

جێگەی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە بریتین لە، برجس خەلیل عیدو 30 ساڵ و جەمیل خدر سەرحان 35 ساڵ.

___

38مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکان

KDC

پرسەنامە بۆ کۆچی دوایی یوری نەبیۆڤ

KDC

دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارەدران

KDC
KDC

FREE
VIEW