KDC

بایدن: به‌رپرسانی ته‌قینه‌وه‌کەی کابووڵ بە‌ سزای خۆیان دەگەن

بایدن: به‌رپرسانی ته‌قینه‌وه‌کەی کابووڵ بە‌ سزای خۆیان دەگەن

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دەڵێ، پێشبینییه‌كانی هه‌واڵگری وڵاتەکەی راست ده‌رچوون، كه‌ هێرشێكی تیرۆریستی له ‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ، جه‌ختیشیی كرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ سزا ده‌درێن.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێنمایی پێویست دراوه‌ته‌ پنتاگۆن، بۆ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی داعش و، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رپرسن له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ و، به‌هێزه‌وه‌، له ‌كات و شوێنی دیاریكراو و گونجاودا، وه‌ڵامێكی تووندیان ده‌ده‌نه‌وه.

بایدن ئاماژه‌ی بەوەشكرد، ویلایه‌تی خراسانی داعش، پیلانداڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ بوو، بۆیه‌ بڕیاری سه‌ربازی تووند ده‌رده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ كاری خۆیان هه‌ڵسن.

روونیشی کردەوە، کە هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ست نییه،‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی له ‌نێوان تاڵیبان و داعش له‌ ویلایه‌تی خراسان، هه‌بووبێت.

___

سویسرا: کۆنفرانسی سەدەیەک دوای ڕێککەوتننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

nusar1

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC
KDC

FREE
VIEW