KDC

ماکرۆن: فەڕەنسا هەمیشە ئامادەی داواکانی گەلی عێراقە

ماکرۆن: فەڕەنسا هەمیشە ئامادەی داواکانی گەلی عێراقە

سەرۆککۆماری عێراق، دەڵێ پێویستمان بە هاوكارییە تا وڵات بتوانێ‌ لەسەر پێی خۆی بوەستێ، سەرۆکی فەڕەنساش، رایگەیاند، هەوڵ دەدەن چوارچێوەیەکی نوێ بدۆزنەوە بۆ ئەوەی عێراق پارێزراو بێت و هەمیشەش وڵاتەکەی ئامادەی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی عێراقە.

بەرهەم ساڵح لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، رایگەیاند، فەڕەنسا هەمیشە پاڵپشتیكاری عێراق دەبێت، لە شەڕ دژی تیرۆر و هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە، فەڕەنسایشی بە هاوبەشێكی گرینگ لە بواری ئابووری و بازرگانی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق ناوبرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بۆ ماوەی چەند ساڵێك ناونیشانێك بوو بۆ ململانێ‌ و ناكۆكی لە ناوچەكە، بەڵام ئەمڕۆ لە بەغدا، سەركردەكانی ناوچەكە كۆدەبنەوە بۆ پاڵپشتی عێراق و سەربەخۆیی و سەروەری بە هۆی ئەوەی ئەندامێكی هاوبەشە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

باسی لەوەشکرد، کە عێراق پێویستی بە کۆمەک و هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، بۆ ئەوەی بکەوێتەوە سەرپێی خۆی و ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا بچەسپێت، چاویشیان لە فەڕەنسایە، کە هاوکاری و پشتیوانیەکانی بۆ عێراق بەردەوام بێت.

لای خۆشیەوە ماكرۆن رایگەیاند، بۆ سەقامگیری عێراق، هەوڵدەدەن لە چەند مانگی داێتدا، چوارچێوەیەكی نوێ بدۆزنەوە، بۆ ئەوە عێراق پارێزراوبێت و بەرەوپێش بچێت، جەختیشی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی هەمیشە وەڵامدەرەوەی داواكانی حكوومەتی عێراق و گەلەكەی دەبێت.

___

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

nusar1

ب ده‌هان گوندێن كرماشانێ بێ ئاڤا ڤه‌خوارنێ مانه

KDC

“ھەولێر و بەغدا لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانی و جوتیاران دروست دەکەن”

KDC
KDC

FREE
VIEW