KDC

بەریتانیا گەورە قاچاخچییەکی کورد دەستگیر دەکات

قاچاخچییەکی کوردى دانیشتووی بەریتانیا، کە کاری قاچاخچێتی کردووە، دەستگیرکرا و هەشت ساڵ سزادرا، بەشی خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی ساختەکاری وڵاتەکەش دەڵێ، ئەو کوردە رۆڵێکی بەرچاوی لە دابەشکردنی بڕێکی زۆری جگەرە نایاساییەکان بینیوە بە سەرانسەری بەریتانیا.

کارمین دی فرانکۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی ساختەکاری، لە ئێچ ئێم ئاڕ سی، رایگه‌یاند: ئاری مەجید رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە دابەشکردنی بڕێکی زۆر لە جگەرە نایاساییەکان بە سەرانسەری بەریتانیادا، بەوهۆیەش فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتی داهات و باج و گومرگ، لە ملیۆنەها پاوەندی باج بێبەش بووە، ئەوەش بووەتە هۆی خۆ دزینەوە لە باج و كۆكردنەوەی پارە و بەڕێوەبردنی بازرگانی نایاسایی.

دادگای بەریتانیا دوو تاوانی بەسەر ئاری مەجید ساغكردووەتەوە، وەک تاوانی فێڵكردن لە داهاتی گشتی و سپیكردنەوەی پارەی نایاسایی، دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگایكردنیان، لە 15ی تەمووزی 2021 لە دادگای باڵای وارویک، هەروەها دوو هابەشەكەی دیكەی ئەو كوردەش، دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە.

رێککەوتی 20ی ئابی 2021، دادگای باڵای وارویک سزای هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر ئاری مەجیدی 36ساڵیدا سەپاند.

بەپێی مەزندەی فەرمانگەی داهات و باج و گومرگی بەریتانیا، بێ لێدەركردنی باج، كۆی نرخی ئەو جگەرە نایاسایانە بەهاکەیان 22 ملیۆن پاوەندە.

شایانی باسە، ئاری لە رێگای بە كارهێنانی ئوتۆمبێل و بارهەڵگر و دواتر پەڕینەوە بە كەشتی بۆ بەریتانیا، ئەو جگەرە نایاساییانەی بردووەتە ئەو وڵاتە، كۆی ئەو جگەرانە لە لایەن فەرمانگەی داهات و باج و گومرگى بەریتانیاوە، (HMRC) دەستیان بەسەردا گیراوە و، بە ملیۆنەها دانە هەژمار دەکرێن، جگەرەکان لە نێو بارهەڵگرەكان و لە نێو کانتێنەری بارهەڵگر و یەکەی کۆگاکاندا دۆزراونەتەوە، کە هەندێکیان لە نێوان پێداویستییە پزیشکیەکاندا شاردرابوونەوە.

___

کۆڕۆناو لێکەوتە دەرونیەکانی

KDC

واخەریکە..!

KDC

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

KDC
KDC

FREE
VIEW