KDC

فەرەنساو کورد

…… ھەڵۆ بەرزنجەیی ..
فەرەنسا ، دەوڵەتێکی زلھێزی جیھانییە و مێژووی کۆلۆنیالیشی لە جیھان دا بە تایبەت لە ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفەریقادا ھەس…دیارە ستەم و ستەمکاری زۆری کردووە….

لەگەڵ ئەم ھەموو ڕاستییانەدا، فەڕەنسا دیوێکی تریشی ھەیە، کە ناکرێ فەرامۆش بکرێ…. لایەنی ئازادیخوازی و داکۆکی لێکردنی. ئەم خاڵەش فەڕەنسیییەکان بە تەواوی جیا دەکاتەوە لە ( ئینگلیز و ئەمەریکی و رووس و ئەڵمان). ھەر بۆیە فەرەنسا لە جیھان دا، ھێشتا سیمبۆلی ئازادیخوازییە…ئاخر فەرەنسییەکان ئازادیخواز و پشتیوانی ئازادیخوازانن…
لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسیدا بیرمەندێ دەڵێ: «ئەی ئاسمان ! نرخی ئازادی چەند خوێن و فرمێسکی فەرەنسییەکانی دەوێت!»…..دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسیش ھەر لەو دەمەدا دەڵێ: « بە ئەڵمانەکان بڵێن: گەر واز لە دژایەتی فەڕەنسا نەھێنن، ئێمە ئاگر و ئاسنیان بۆ ھەڵناگرین، بەڵکوو ئازادی دەبەین بۆیان»….

  • فەڕەنسا فاکتی ھەرە گردەبڕی سەرکەوتنی شۆڕشی سەربەخۆیی ئەمەریکا بوو لە ساڵی 1776 دا.
  • فەرەنسا وڵاتی گەورەترین و کاریگەرترین شۆڕشی جیھانە لە 1789 دا . بە ھەڵگرتنی دروشمەکانی « ئازادی، یەکسانی، برایەتی» یەوە… ئەوروپای بێدار و وشیار کردەوە و تەواو گۆڕی و جیھانیشی ھەژاند.
  • بە پێی ڕێکەوتنامەی سایکس – پیکۆ ئینگلیز ی ڕکەبەری فەرەنسا، کاتی خۆی گۆڵی لە فەڕەنسا کردووە و فێڵی لێکردووە، فەڕەنسا دەیەوێ گۆڵ بکاتەوە، چونکە ئینگلیز ڕۆڵی بەرەو لاوازبوون دەچێت…
  • فەرەنساییەکان ھێندە ئازادیخوازن، لەسەردەمی شەڕی رزگاری جەزائیردا زۆر لە ڕۆشنبیران و فەیلەسووفانی فەڕەنسی وەک « جۆن پۆل سارتەر» و ….ھتد دژی وڵاتی خۆیان دەجەنگان بۆ پشتیوانی لە جەزائیر… ئەم نموونەش کەم وێنەیە لە جیھاندا…
  • چەپ و کۆمۆنیستەکانی فەرەنسا، یەکەم دەستە و تاقم بوون سەربەخۆیی و ئازادی خۆیان ڕاگەیاند و لەژێر کاریگەرێتی پارتی کۆمۆنیستی شوورەوی ھاتنە دەرێ و کۆمۆنیزمی ئەوروپاییان دامەزراند..
  • فەرەنسا لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە دۆستایەتییەکی بەھێزی بزاڤە ئازادیخوازەکانی کوردی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان کردووە. لە سەردەمی پارتی « خۆیبوون» و بنەماڵەی بەدرخانییەکان/کامەران بەدرخان و تا ئیمڕۆ… کە بڕیاری 688 دیاری میتران و مادام میتران/ دایکی کورد ، ژنەکەیەتی بۆ پشتیوانی لە کورد.ڕەوانشادی گەشمردە «قاسملۆ» ڕۆڵی گەورەی لە پەرەپێدانی ئەم دۆستایەتییەدا گێڕاوە…
  • فەرەنسا شەڕی تورکیا دەکات و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەخاتە مەترسییەوە، لەپێناوی داکۆکی لە رۆژئاوای کوردستان…30 ساڵی ڕەبەقیشە باشووری کوردستان لە جۆرەھا ھەڕەشەو گوڕەشە و دوژمنی دڕندەی وەک« داعش» دەپارێزێ…
  • لە بڕیاری ڕیفەراندۆمی 2017 کوردستان دا، دەستەیەک لە دەستەبژێری فەرەنسایی ڕاوێژکار و پشتیوانکاری سەربەخۆیی کوردستان بوون…
  • ھاتنی دوو سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان «ئۆلاند» و ئێستای « ماکرۆن»… بەشێکی تری ئەو پرۆژە و ئامانجە بەدیار دەخات… کە فەرەنسامان پێ دەناسێنێ…
  • لە ئێستادا فەرەنسا کەموزۆر و بە ئاشکرا و نھێنی دۆستی کورد و حیزبەکانی ھەر چوار بەشەکەی کوردستانە. دەبێت ئەوە ڕوون بێت، دۆستایەتی کورد، سەرەڕۆیی کردنە بە بەرژەوەندی ئابووری و پەیوەندی دیبلۆماسی، کە زۆر وڵات و لایەن بەلایانەوە بڤەەەەەەەەەیەەەەەەەەە. کەواتە :
    سڵاو …لە فەڕەنسا،
    ماکرۆن بەخێر بێت بۆ کوردستان..

دەمێنێتەوە سەرانی کورد!!، بەڕێزان: ڕۆڵی ئێوە دەکەوێتە ژێر پرسیاری گەورەوە:
پێویستە لەسەرتان بە ئەقڵ و ئاوەز و بەرنامە و یەکڕیزی ، ئەسپەشێ مێژوو بگرن و سواری بن، بەرژەوەندی جیھان ھاتۆتە بەردەرگای ماڵی کورد، ئێوەش بچنە نێو ھاوکێشەکەیەوە مێژوویی سەروەریی تۆمار بکەن و ئەم میللەتە بگەیەننە مەنزڵگای «ئازادی و سەربەخۆیی» …
دەنا باش بزانن ، گەر وا نەکەن و ئەم دەرفەتە گرنگانەتان لەدەست دەردەچێ و دواجار قسە پڤ ھەڵدراوەکانتان و میواندارییەکانتان شەرمەزاری مێژووی لێ دەتکێ…..
سڵاو لە یەکێتی و یەکڕیزی کورد، کە بەرھەمھێنی ھێز و سەرکەوتن و مێژووی شانازی نەتەوەییە.

___

گرنگی دەستور لە یەکلایکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەی چارەسەر

KDC

ئیسلامی و ڕاستڕەو و چەپی توندڕەو چی پێکەوە کۆیان دەکاتەوە؟؟؟..

nusar1

سەرچاوەی مرۆیی و فەرھەنگی کار و پیشە

KDC
KDC

FREE
VIEW