KDC

شێرکۆ جەلال مامش شێوەکاری کورد .. کۆچی دوایی کرد


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
لە ٢٩ / ٨ / ٢٠٢١ لە شاری لییل لە ووڵاتی فەرەنسا بە هۆی پەتای کۆرۆنا وە کە دوو سێ ڕۆژێك لە نەخۆشخانە مایەوە تا ئەو کاتەی گەیشتە ئەوەی ئاسمان و هەناسەو دیدەکانی تاریك بوون ، بۆ دوا جار ماڵئاوایی لێ کردین .
شێوەکاری کورد شێرکۆ جەلال لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیرو هونەری لە شاری کۆیە – کوردستانی باشوور لەدایك بووە ، کە برای هونەرمەندی شێوەکاری کوردی کۆچکردوو ڕەهبەر جەلالە ، لە شارۆچکەی کۆیە ، وە شاری هەولێر هەنگاوی نا بۆ هونەرو کەلتوورو ڕۆشنبیری و هزری مرۆڤایەتی ، هزری هونەریان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان ، کاتێك لە نێو هونەرمەندانی کورد لە پەیوەندیەکی پتەوی دۆستایەتی و هونەری و ڕۆشنبیریدا بوو وە توانی لەساڵانی نەوەتەکانەوە بە هۆی چەندین بەرنامەی هونەری و دیدارو گفتوو گۆو چالاکی هونەری هونەرمەندان لە نێوەندی ئەوروپا و کوردستان خۆی بناسێنێت ، بە کاری هونەری خۆی کە هەردەم سەرقاڵی هونەرەکەی بوو ، لەلایەکیش تەمبوور و ئاواز و دەنگ ، زۆر سەرەنج وماندوو بوونی لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی شێوەکاری کوردی تەرخان کرد ، بەتایبەتی بانگێشت کردنی هونەرمەندان بۆ برۆکسل یان هەر خۆی ڕێگایەکی دووری دەبڕی تا بگاتە ئەو سەری شارو پایتەختەکانی ئەوروپا بۆ گوێگرتن لە ئازارو کارو چالاکی هونەرمەندانی کورد وە ماندوو بونیان و دیداریان لە بەرهەمە هونەری یەکانیان و بیانژێنێتەوە بۆ تۆڕی هەواڵ و بەرنامە هونەرییەکان .
شێوەکاری کورد شێرکۆ جەلال مامش ژیانی خۆی لە نێو هونەرو ڕۆشنبیری و کەلتووردا بەڕێوە برد ، بەتایبەتیش ڕەهبەر جەلالی برای کۆچکردووی کە تەمەنێك لە ڕووسیا ژیا وە دواتر لە ووڵاتی فینلەند و چالاکی هونەری لە ووڵاتانی ئەسکەندەنافیا نمایش دەکرد بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەتەکان ، کوژانەوەی ئەستێرەیەکی پرشنگداری هونەری شێوەکاری کوردی خەسارەتێکی زۆرە بۆ هونەرو کەلتووری کوردی .. بەتایبەتی تاکە وێستگەیەك بوو کە دەنگی هونەرمەندانی کورد بەهەموو جیهان بگەیەنێت … شێرکۆ جەلال خاوەن چەندین تابلۆی شێوەکاری ڕیالیستی وڕیالیزمی بوو لە دەفتەری ژیانیدا وە زۆر گرنگی دەدا بە ئەرشیف و بیبلۆگرافیای هونەرمەندانی کورد وە تۆمارکردنی ئەرشیفیان وە لەهەمان کاتدا لە جیهانی ئاوازو دەنگو تەمبووردا دەستێکی باڵای هەبوو لە کەلتوورو ڕۆشنبیری کوردیدا . دروود بۆ ڕووح و گیانی هونەرمەندی شێوەکار شێرکۆ جەلال .. جێگای بەهەشتی بەرین بێت .

___

کاریگەرى ڕەنگەکان لەسەر بارى دەروونی مرۆڤ

KDC

زۆر خواردنی میوە دەبێتە هۆی قەڵەوی و شەکرە

KDC

مێژووى دێرینى ئاسیاوی قازی کفرى

KDC
KDC

FREE
VIEW