KDC

ماکرۆن لە هەولێر کێ دەبینێت ؟

سەرۆکی فەڕەنسا درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە هەرێمی کوردستان، میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا باس له‌وە ده‌كه‌ن، كه‌ ماكرۆن دیدارێكی تایبەتی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی دەبێت بە مەبەستی رێزلێنان لە پێشمەرگە، هەروەها دیداریشی لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکئ حکوومەت و پەرلەمانیش ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕی فرانس24، له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ماكرۆن له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی وڵاتەکەی دژی تیرۆر، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیدارێكی تایبەتی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی ده‌بێت، تا رێز بۆ پێشمه‌رگه‌ بنوێنێت.

درەنگانی شەوی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن، گەیشتە هەرێمی کوردستان و، لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، بڕیارە ئەمڕۆ ماکرۆن لەگەڵ مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان كۆببێتەوە و، رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس تاوتوێ بکەن.

___

تابلۆی ئوتومبێلی ھەرێم و عێراق یەک دەخرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک لەسەر هێرشەکەی مانهایم بڵاو دەکەنەوە

nusar1

ناوەندی سویسرا ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی لۆزان تاوتوێدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW