KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەند (شێرکۆ جەلال) دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچیی دوایی هونەرمەندی شێوەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕێژنەی ڕەنگ (شێرکۆ جەلال)، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری دەکەن. 

دەقی پرسەنامەکە: 

بە خەم و پەژارە و دڵێکی پڕ لە غەمگین، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکاری بە ئەزموون و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕێژنەی ڕەنگ (شێرکۆ جەلال)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ماڵبات و خانەوادەکەیان و گشت هونەرمەندان و هاوڕێیانی شێوەکاری کۆچکردوو (شێرکۆ جەلال) دەکەین.

لە یەزانی مەزن داواکارین دوا مەنزلی دڵی ئازیزانی و جێگای بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە ئازیزانی .

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

___

پاش ٦٦ ساڵ نەوەیەکی بارزانی نەمر سەردانی ڕادیۆی کوردی یەریڤان دەکات

nusar1

ناوەندی بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێراق لە لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW