وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر ئەفغانستان ئەنجامبدات
دانیشتنی ئمڕۆ تایبەتدەبێت بە پێشنیاری فەرەنساو بەریتانیا کە داوایی ناوچەیەکی ئارامی مرۆیی لە دەوربەری کابول پایتەخت لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دابێت ،بەمەبەستی بەردەوام بوونی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن .
پێشنیاری نێودەوڵەتی بۆ بەگەڕخستنی ناوچەیەکی ئارام لەلایەن فەرەنساو بەریتانیاوە لەئەفغانستان دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی بە چۆڵکردن فرۆکەخانەیی کابولی پایتەخت دێنن، دیار نییەبەمەبەستی ناوچەیەکی ئارام چییە وچۆنە
پێدەچێت تاڵیبان مەرجی هەبێت لە ناوچەی سەلامەتی مرۆیی و ترسیش هەبێت،کە بۆ ناوچەی ئارامێکی سەربازی بگۆردرێت ،ئەگەری ئەوە هەیەخشتەیەکی کاتی بۆ ئەم ناوچە ئارامە و ڕێوشوێن گونجاو لەوبارەوەبدرێت “هەموو ئەمانە پشت بە قبوڵکردنی تاڵیبان و شێوازی حکومدارییەکەی دەبەستێت
سەرچاوە:-
ئاژانسەکان