KDC

کۆچی گەنج

علی جەمال 

گەنج بریتیە لەو تویژەی کە گەورەترین وزەی کۆمەڵگەی لەخۆیدا کۆکردۆتەوە وە چینیکن کەخاوەن توانای گۆڕانکارین وبەسەرمایەی وڵات دادەنریت وە وڵاتە پیشکەوتووەکان ٸەو بەرەو پێش چوون و پێشکەوتنەی ھەیانە لەسەر وزەی گەنج بونیات نراوە
گەنج ھەمیشە خاوەن بەھرەی خۆیانن ھەمیشە داھێنانێکی نوێ لەبیرو ھۆشیان بەدی دەکرێ ھەروەھا خاوەن ھێز و پۆتانسییەلیکی زۆری جەستەیان ھەیە دەتوانیت بە باشترین شێوە سودیان لێ وەربگرن گەنج بەداینەمۆیی پێشکەوتن لەوڵاتدا دادەنرێ
لەکۆمەڵگای کوردیدا ڕۆڵی گەنج بەشیوەکی تەواو دروست پشت بەتواناکانی گەنج نەبەستراوە ٸەمەش بۆتە ھۆی گەشەنەکردنی توانایی گەنج ودەرنەخستنی توانا و ھیزی گەنج وای کردوە کە ببنە بێ بەرھەمترین چینی کۆمەڵگا ٸەمەش وای لەگەنج کرووە گەنجەکان کۆچ بکەن ٸەمەش کۆمەڵێک ھۆکار وای کردوە لەوانە
یەکەم ..کەمتەرخەمی بەشیک لەگەنجان کە دەیانەوێت لەپڕ ھەموو شتێکیان ھەبیت وبێٸەوەی ماندووببن
دووەم..بەشێکی زۆریشی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت چونکە حکومەت ناتوانێت بەشێکی زۆر فەرمانبەر دابمەزرێنێت
سێ یەم..کەرتی تایبەتیش یاساکان زۆر بەرتەسک کراوەتەوە بۆ ھەموو کەس بەردەست نیە
چوارەم..سوود وەرنەگرتن لەتواناکانی گەنجان لە کاری سیاسەت و دەسەڵات ودەزگاکانی حکومەت
پێنجەم..بەشێکی زۆر گەنجان کە تەخەڕووجیان کردووە دانەمەزراوون و ٸێستا بەشێکی زۆر یان بێکارن
شەشەم..قەیرانی دارایی کەبەرۆکی زۆر بەی وڵاتانی جیھانی گرتەوە بەھۆی فایرۆسی کرۆنا پەک خستنی زۆرێک کۆمپانیاکان کەبۆتە ھۆی بێکاریەکی زۆر لەوانە گەنجەکان
حەوتەم.. ڕێگەدان بۆوەرگرتنی پەنابەران لەلایەن ھەندێک لەوڵاتە ٸەورووپیەکان کەوای لەگەنجان کرد زیاتر کۆچ بکەن وڵات و خاک بەجێبھێڵن
پێویستە حکومەت ھەڵبستێت بە ڕێگاچارەسەرێک بۆٸەوەی گەنجەکان کۆچ نەکەن بۆ دەرەوە لەوانە
یەکەم.. دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی ٸابوری لە کەرتی گشتی و تایبەت ھەلی کار زیاتر بۆ گەنجەکان بڕەخسێنێت و ٸەوانەی ساڵانی فەرمانبەریان تەواو بووە گەنجەکان لەشوێنیان دابنرێ
دووەم.. گرنگی دان بە گەنجان لەبواری سیاسی و دەزگاکانی حکومەت
سێ یەم.. ھاوکاری کردنی گەنجان لە ڕووی پێشینەوەی ھاوسەرگیری و دابین کردنی شوێنی نیشتەجێبون
چوارەم..ڕێکخراوەکانی تایبەت بە گەنجان ھەڵبستن بەکاری خۆیان وکێشەوگرفتەکانی گەنجان بگەیەنن بە حکومەت
پێنجەم..پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کارێکی وابکەن گەنجەکان وڵات و خاک ونیشتیمانیان خۆش بوێت
شەشەم.. سوود وەرگرتن لەتواناکانی گەنجان لە بواری سیاسەت و پێشخستنی وڵات چونکە گەنجان سەرمایەیی وڵاتن
حەوتەم..پێویستە حیزبەکانی کوردستان ڕێگا بۆ گەنجەکان خۆش بکەن بەشداری لە کایەیی سیاسی بکەن
ٸەم کۆمەڵە ڕێگایە زۆر گرنگە حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکان ھەڵبستن بە چارەسەر کردنی کێشەکانی گەنج وسود لەتوانا کانی گەنج وەربگیرێت تاکو وڵاتمان بەرەپێش تر بچێت گەنج وەک گەوھەرن بۆ وڵات ھەرگەنجەکانن داینەمۆی پێش کەوتن کە ٸابوری وڵات لەسەر دەستی ٸەمان دەبوژێتەوە بۆیە باچیتر بەھۆی کۆچی گەنج مەرگی گەنجەکانمان نەبینین

___

فدراسیۆنی کەنەدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

nusar1

توێژینەوەیەکی نوێ دەربارەی ڕەگی زمانی هیندۆ ئارام

nusar1

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC
KDC

FREE
VIEW