KDC

تاڵیبان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێ، ئێستا وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە.

محەمەد نەعیم، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوایین سەربازی ئەمەریكا فڕۆكەخانەی كابووڵی جێهێشت، ئەوەش بەلایانەوە، وەرچەرخانێكی گەورەیە لە شەڕی 20 ساڵی ئەمەریكا و تاڵیبان.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دوایین سەربازی بیانی خاكی ئەفغانستانی جێهێشتووە، ئێستا هەموو ئەفغانستان لە ژێر دەستی بزووتنەوەی تاڵیباندایە و، وڵاتەكەیان ئازادە و سەربەخۆیی بە دەستهێناوەتەوە، هەروەها فڕۆكەخانەی كابووڵیش لە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەواندایە.

شەوی ڕابردوو، ئەمەریكا دوای 20 ساڵ مانەوە، لە ئەفغانستان كشانەوەی دواین هێزی سەربازی لەو وڵاتە راگەیاند، فەرماندەی فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمەریكاش ئاشكرایكرد، زیاتر لە 123.000 كەسیان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە و ئەمڕۆش دواین هێزی وڵاتەكەیان كشاندووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشداریدایە ئەمەریكا لە دوای 31ی ئەم مانگە نابێت هیچ هێزێكی ئەمەریكی لە ئەفغانستان بمێنێتەوە.

___

لاڤرۆڤ:ڕۆژئاوا هەوڵی تێکدانی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەدات

nusar1

سوید : کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی فیراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

nusar1

ناوەندی بەریتانیا نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW