KDC

دوای گرتن و ئازادکردنی سێ کچ، ئیتڵاعات هۆشداری بە کەسوکاریان دەدا

دوو کچی خەڵکی جوانڕۆ کە هەفتەی رابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا دەستگیرکرابوون و دواتر ئازاد کران، دووبارە بانگی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری جوانڕۆ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆنیا کەریمی و پەریا فەتحی هەر دوو تەمەن 14 ساڵان، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری جوانڕۆوە بانگ کراون و، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 1ی دوانیوەڕۆ، لە ژێر لێپرسینەوەدا بوون.

بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٤ ساڵانەش بانگهێشتی ئیتڵاعات کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردوون.

یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو دوو کچە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، رایگەیاند، ئیدارەی ئیتڵاعات هەڕەشەیان لە بنەماڵەی سۆنیا و پەریا کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک مافی قسەکردنیان بۆ میدیاکان نییە، ئەگەر هەر زانیارییەک بڵاوبێتەوە هەڵسوکەوتی تووندیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی ئیتڵاعات هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کچەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە لایەنگری حیزبێکی کوردستانی بەرهەڵستکاری حکوومەتی ئێران بوون.

جێگای باسە کە سوپای پاسداران گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی تارا ئەحمەدی ئەو کچەی کە دوای ئازادی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، داوای لێیان کردووە کە بڵێن سوپا هیچ رۆڵێکی لە دەستگیکردنی ئەو سێ مێرمنداڵە نەبووە و، دوای ئەوەی ئەو کچانە ون بوون، بنەماڵەکانیان هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، دواتر سوپا توانیویەتی بیاندۆزێتەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە

___

بزانە ساڵی 2021 رۆڵز-رۆیس چەند ئوتۆمبێلی فرۆشتووە

KDC

راشفۆرد خەڵات کرا

KDC

ڤایرۆسێکی نوێ و کوشندە

KDC
KDC

FREE
VIEW