KDC

بزانە داهاتی مانگی رابردووی هەناردەی نەوتی کەرکووک چەند بووە

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی ئابی 2021 گه‌یشتۆته‌ 94 ملیۆن و 660 هه‌زار و 239 به‌رمیل نه‌وت، به‌ داهاتی شەش ملیار و 533 ملیۆن و 142 هەزار دۆلار.

وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە،‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌ سێ ملیۆن و چوار هه‌زار و 309 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهانی تورکیا کراوە و، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی شارەکە 96 هەزار و 900 بەرمیل بووە.

نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له‌ 66.597 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ و، داهاته‌كه‌ی دەگاته 200 ملیۆن و 78 هەزار و 247 دۆلار، ئەو نرخەش كەمترە لە نرخی نەوتی بەسرە، كە هەر بەرمیلێكی بە 96.096 دۆلار فرۆشراوە.

هەناردەی نەوتی خاوی كەركووك لە مانگی ئابدا بەراورد بە مانگی تەمموز كەمیكردووە، كە لە تەمموزدا سێ ملیۆن و 12 هه‌زار و 435 به‌رمیل بوو بە داهاتی 212 ملیۆن و 674 هەزار و 410 دۆلار.

لە سنووری پارێزگای كەركووك، پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه، ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور ‌و خەبازە، كه‌ لە ژێر دەستەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكوری سه‌ر به‌ حكوومەتی عێراقدیە.

___

ڤۆڵڤۆ فرۆشتنی ئوتۆمبێل و کەرەستەکانی بە رووسیا راگرت 

KDC

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC

نامەیەك لە خۆمەوە بۆ خۆم

KDC
KDC

FREE
VIEW