KDC

بەغدا، تیرۆریستێک دەستگیر دەکرێت

پێش ئەوەی کردەوەکە ئەنجام بدا، تیرۆریستێك لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دەستگیرکرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند،، کە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لە هەڵمەتێكی پلان بۆ داڕێژراودا، توانیان تیرۆریستێكی داعش لەو شارە دەستگیر بكەن، کە بە نیازبووە کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە هەڵمەتێكی دیكەی هێزەکانیان، توانیویانە حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە تارمییەی باکووری بەغدا بدۆزنەوە، تێیدا دەست بەسەر ژمارەیەك رومانە و بۆمبی ئامادەكراودا بگرن

___

ئەمەریکا لەبارەی سزاکانی سەر ڕوسیا ،هۆشداری بە تورکیا دەدات

nusar1

فدراسیۆنی کەنەدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

nusar1

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW