KDC

وڵاتانی ئەورووپا هێزێکی بەرگری تایبەت درووست دەکەن

وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی هێزێکی بەرگرین بۆ ئەوەی پشت بەستن بە هێزە دەرەکییەکان کەم بکەنەوە و نەبنە پاشکۆی وڵاتانی زلهێز، بەڵکو خۆیان وەک لایەنێکی زلهێز و کاریگەر دەربکەون.

لە کۆی 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، 21یان ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆن، بەگوێرەی یاسای بودجەی ناتۆ، پێویستە هەر یەکێکیان ساڵانە ٪2ی کۆی گشتیی داهاتی نێوخۆیان بۆ بودجەی بەرگری هاوپەیمانییەکە تەرخان بکات.

ئێستا یەكێتیی ئەورووپا بە درووستکردنی دامەزراوەیەکی بەرگری تایبەت بەخۆی، دەیەوێت پشتبەستن بە ئەمەریکا کەم بکاتەوە، دامەزراوەکە ناونراوە (ستراتیژ کامپەس)، کە بە واتای قیبلەنمای ستراتیژی دێت و، بڕیارە تا ئاداری ساڵی 2021 ئامادەبێت.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاندووە، سەرنجیان لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدانی قەیرانەکان دەبێت و، لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی کاریگەری کارەکانیان، ئاسایش و ئەرکە سەربازییەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا کە ئەرکەکانیان لە چەندین وڵات جێبەجێدەکرێن، هەروەها هەوڵدەدەن پاڵپشتی بە هێز بۆ هەندێکیان دابین بکەن، قیبلەنمای ستراتیجی ئەو شتەیە کە ئەوان لە رێگەیەوە هەوڵدەدەن تێگەیشتنێکی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ ئەو ئاڵنگاریانەی، کە ئەورووپییەکان رووبەڕوویان دەبنەوە.

پەیمانگەی هۆڵەندی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە یەکێکە لە بەشداربووانی داڕشتنی پێکهاتە و ئامانجەکانی قیبلەنمای ستراتیجی، دەڵێ، ئەو دامەزراوە بەرگرییە ئەورووپییە، وادەکات چیدیکە یەکێتیی ئەورووپا نەبێتە پاشکۆی وڵاتە زلهێزەکانی دیکە، بەڵکو وادەکات وەک لایەنێکی زلهێز و خاوەن کاریگەری سەربەخۆ لەسەر

___

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی کرێکارە پاککەرەوەکەی ماڵی سەرۆکوەزیران دەستی پێکرد

KDC

شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات ..ماڵئاوایی لە هونەرو کەلتووری کورستان کرد

nusar1

مۆسکۆ بەشێک لە هێزەسەربازییەکانی لە سنووری ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW