KDC

نرخی دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دیاری دەکرێت

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نرخی دۆلاری لە بودجەی 2022 یەکلایی کردەوە و نرخەکە هەروەک ئێستا دەمێنێتەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ڕۆژنامەی ئەلمەدایان راگەیاندووە، کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراقدا، کە ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاری لەسەر دەکا، نرخی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و 100 دۆلار بەرانبەر 145 هەزار دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەکە ئامادە دەکات، بەڵام پێدەچێت لە خولی دابێتی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت، بەو پێیەی بڕیارە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

___

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC

تەندروستی جیهانی: لە ئەوروپا کارەسات ڕوو دەدات

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW