چەندین كۆچبەر لە دەریاری ئیجەی رۆژئاوای توركیا رزگار كران، كە بە نیازبوون بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە ئەورووپا.
میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە دوورگەی بوزجای سەر بە پارێزگای چاناككالە، بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر پەكیكەوتووە و داوایان لە پاسەوانی كەناراوەكان كردووە، تا بە هانایانەوە بچن.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە كۆچبەرەكان ژمارەیان 59 كەس بووە و ڕەگەزنامەشیان جۆراو جۆرە و، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکكاری یاسایی گوازراونەتەوە بۆ بنكەیەكی سنوورداشكردنەوەی كۆچبەران.