KDC

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

دوای دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە نەغەدە، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارا، تەقەیان لە دوو کەس لەو گیراوانە کردووە و باری تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە نەغەدە، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران تەقەیان لە ئوتۆمبێلی ئەسعەد رامین کردووە و، لە ئاکامدا ناوبراو بریندار بووە و، داوود رەحیمی تەمەن ٣٥ ساڵیش چەندین گولەی بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە باری تەندرووستیی ناجێگیرە.

کەسوکاری رەحمی هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە، ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە شادی رەحیمی، هاوژینی داود رەحیمی، دوێنێ شەممە ٤ی مانگ، لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپای نەغەدەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی رەحیمی رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان، بنەماڵەی رەحیمییان ئاگادار کردووەتەوە، کە داوود لە بەشی ICU لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکیدایە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە، کە ناوبراویان لە کام نەخۆشخانە داناوە و دەستبەسەریان کردووە.

___

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

سەرۆکی کۆریای باکور لەبەر چاوو وونە

KDC
KDC

FREE
VIEW