وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رەتیكردەوە كەژمارەیەك پەنابەری ئەفغانی لە پارێزگای ئەنبارنیشتەجێ كرابن.
سەبارەت بەو دەنگۆییەی لە چەند دەزگایەكی راگەیاندنبڵاوكراوەتەوە، گوایە لەسەر داوای ئەمەریكا و ئەورووپا،ژمارەیەك پەنابەری ئەفغانستان لە پارێزگای ئەنبارنیشتەجێكراون، كەریم نووری، بریكاری وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و، وەك وەزارەتی كۆچ پێویستە ئێمە یەكەمینلایەن بین، كە لە بابەتێكی لەو جۆرە ئاگادار بین، بەڵام لەبنەڕەتدا هیچ پەنابەرێكی ئەفغانی رووی لە هیچپارێزگایەكی عێراقی نەكردووە.
باسی لەوەشكرد، لە لایەن ئەمەریكا و ئەورووپاشەوە،هیچ داواكارییەكی لەو چەشنە لە عێراق نەكراوە،داواشی لە رۆژنامەنووسان كرد، زانیاری بێ سەرچاوەبڵاو نەكەنەوە و سەرچاوە فەرمییەكان بە بنەما بگرن