KDC

لەبەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران، ناوەندی هاوکاری بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

ناوەندی هاوکاری، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکا، سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێن و دژی هەڕەشەکانی بوەستنەوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو شوێنانەی کە ئێران هەڕەشەی کردنە ئامانجیان دەکا، شوێنی ژیانی پەنابەرانی سیاسی و خەڵکی مەدەنین و سەدان ئافرەت و منداڵی پەنابەر، کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دەستەڵاتی ئێران، خاک و وڵاتی خۆیان جێهێشتووە، لێیان دەژین.

ئاماژەش بەوە دراوە، کە چالاکی سیاسی حیزبەکان و بوونی خەباتکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، بیانوویەکە، کە کۆماری ئیسلامی بۆ کاولکاری و دەستێوەردانی زیاتر دەیگرێت و، دەیەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە دۆخی ناوچەکە و، دان بەخۆداگرتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر تاران، قەیرانێکی دیکە بخوڵقێنێت.

تیشکیان خستووەتە سەر ئەو هەڕەشانەی ئێران، کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاری نابێت، کە لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکهاتووە.

ناوەندی هاوکاری، داوا لە خەڵکی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکا، سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێن و، دژی ئەو هەڕەشەیە بوەستنەوە.

ئەم بەیاننامەیە، دواى هەڕەشەکانی سوپای پاسداران دێت، کە هەڕەشەی هێرشکرد نەسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان کرد.

محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ دووشەممە 6-9-2021 رایگەیاند، سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چالاکی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دان بەخۆداگرتنی سوپاش کۆتایی هاتووە.

فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ئەوەی ئاشکرا کرد، کە کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووندی ئەو چالاکییانە دەداتەوە و، داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکا، لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە دوور بکەونەوە، تا زیانیان پێنەگا.

___

ڕاپۆرتی هەواڵگری بەریتانیا باردۆخی هێزەکانی ڕوسیا لە کییڤ ئاشکرادەکات

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەیادی قوربانیانی تیرۆردا کرد

nusar1

چالاکیەکانی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٣ ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW