KDC

وڵاتی زەل و قامیش


بەیانیت بیرچوو
مەگەر بڕیار نەبوو
پێکەوە بچینە جێژوانە سووتاوەکە
من خۆم ڕاپێچی
هیچ تارماییەک نەکرد
بۆ ئەوەی دوانەکەوم
لەوێ سرودێك و تاشەبەردێك
لەگەڵ دوسێ نەمامی
ئەرخەوان و گوێز و بەڕو
چاوەڕوانی منیان ئەکرد
داخەکەم تا گەشتم
نەمزانی فرۆشرابوو
جێژوانیش
بە قامیشی چبایش تەنرابوو
خەریك بوو لە
خۆم ون ئەبووم
لە نێوانی زەل و قامیش و گامێشا
دایکم لە بانیژەیەکی
دوور لە ئاوایی
هاواری کردم
چەم وشك بووە ، ئەو کونە بەدبووە
لەسەر کوێسەبانەکە هەڵفڕێنن
ئەبینم لەدوورەوە
ئاوایی بۆتە شارێکی مۆتەکەو
شاریش ئاساوەری
لەژێر گرمەی ئاسمانێکی نەڕە نەڕا
تۆقیوە و کەسمان یەک ناناسینەوە
٭٭٭
بەیانی زوو چووم
بەسەر یەك دو پەل زەلەوە
کراسەکەی تۆم دییەوە
لە خۆشیا گریان و گۆرانی و پێکەنیم
بۆ ڕۆحم کردە دیاری
کراسەکەت لەگۆشیەکی دڵما
هەڵ ئەگرم
جەنگەڵ لە چاوما ڕووناکە
ئەزانم جێژوان
بۆ من و بووکەخان
دێنیتەوە
وای ، وای ، وای ، وای هەر دێتەوە
جێژوانی بووکە نازدارەکەم .


شیعری لەتیف عومەر
لە ئێوەرە کۆڕێك کە تایبەت بوو بە خودی بەندە خۆێندمەوە .

___

دزەکردنی ملیارەها وشەی نھێنی لەسەر ئینتەرنێت

KDC

چین ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ ناسین و زانینی باری دەروونی کەسەکان بەکار دێنێت

KDC

لە دوای ٤٠ ساڵییەوە ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بخۆن

KDC
KDC

FREE
VIEW