KDC

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

له‌ شاری‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، چه‌ندین خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی‌ به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر و، سه‌ركۆنه‌كردنی‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ پاكستان ده‌ستی‌ پێكرد، چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش ته‌قه‌ ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵەکان،‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، بە مەبەستی پشتیوانی لە به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكرد و، چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری‌ نووسراوه‌ بژی‌ ئۆپۆزسیۆن، مه‌رگ بۆ پاكستان.

له‌ به‌رانبه‌ردا چه‌كدارانی‌ تاڵیبان له‌ كابووڵی‌ پیاته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ته‌قه‌كردن، تا خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌پێبكه‌ن.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیری‌ راگه‌یاند، دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌، ئه‌حمه‌د مه‌سعوود فه‌رمانده‌ی‌ به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر، رایگه‌یاند به‌رگری‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌رده‌وامه‌ و، داوای‌ له‌ هه‌موو ئه‌فغانییه‌كان كرد رووبه‌ڕووی‌ تاڵیبان ببنه‌وه‌ و یاخی‌ ببن

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

KDC

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC
KDC

FREE
VIEW